قەسام تەرمی سەربازێکی دیکەی داگیرکەری ڕادەست کرد
کەتائیبی عیزەدین ئەلقەسام، لقی سەربازی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس، تەرمی سەربازێکی داگیرکەریان ڕادەستی کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور کرد.
سوپای داگیرکەر پشتڕاستی کردەوە کە خاچی سوور تەرمەکەی وەرگرتووە و لە ڕێگادایە بۆ وەرگرتنی تەرمەکە لە هێزەکانی داگیرکەر.
ئەمڕۆ کەتائیبی قەسام ڕایگەیاند کە تەرمی سەربازێکی داگیرکەر لە ڕۆژهەڵاتی گەڕەکی شوجاعیە لە کاتی بەردەوامی کارەکانی گەڕان و هەڵکەندن لەناو هێڵی زەرددا دۆزراوەتەوە و هەنگاوی پێویست بۆ گەیاندنی تەرمەکە بە هێزەکانی داگیرکەر دەگیرێتەبەر.
تیمێک لە کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور و کەتائیبی قەسام بۆ سێهەمین ڕۆژ بە دوای تەرمی زیندانیانی سەهیۆنی لەو گەڕەکەدا دەگەڕێن.
ئۆتۆمبێل و کەرەستەی سەر بە کۆمیتەی تەکنیکی میسر بە مەبەستی گەیشتن بەو شوێنەی کە وا بیر دەکرێتەوە کە تەرمی زیندانیانی سەهیۆنی تێدا بێت، یاوەری ئەو تیمە بوون.
سەرچاوەیەک لەو تیمە وتی، "ئۆپەراسیۆنەکە بە هۆی وێرانکارییە بەرفراوانەکانی ناوچەکە کە بە هۆی وێرانبوونی بەشێکی زۆر لە گەڕەکی شوجاعییە لە ئەنجامی شەڕی جینۆسایدی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ڕووی داوە، ئاڵۆز و دژوار بووە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی بە گوڕی ٦.٣ لە نزیکەی شاری مەزار شەریفی وڵاتی ئەفغانستان ٢٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، تا ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، رژێمی داگیرکەر لە ماوەی ٣ ڕۆژدا ٩ هێرشی بە ٣٢ ئۆتۆمبێل و تانکەوە بۆ سەر سوریا ئەنجام داوە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس ڕایگەیاند، پلانی نوێی رژێمی داگیرکەر بۆ دروستکردنی یەکەی جوولەکەنشین لە ناوەندی شاری ئەلخەلیل، تاوانێکی تەواوی بە جوولەکەکردن و دەستدرێژییەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ناسنامەی مێژوویی و فەلەستینیی ئەم شارە.
نائیلە عەکرەمی، سەرۆکی لیژنەی جیهانیی پشتیوانی لە تواناکان، سەر بە یەکێتیی جیهانیی شارەکان، لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی جەزیرە جەختی کردەوە کە ئەم دەزگایە پابەندە بە پشتیوانیکردن لە گەلی فەلەستین، بەتایبەتی لە کەرتی غەززە.