بارودۆخی مرۆیی لە غەززە زۆر دژوارە و پێویستیی بە دەستڕاگەیشتنی خێرای نێودەوڵەتی هەیە
نائیلە عەکرەمی، سەرۆکی لیژنەی جیهانیی پشتیوانی لە تواناکان، سەر بە یەکێتیی جیهانیی شارەکان، لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی جەزیرە جەختی کردەوە کە ئەم دەزگایە پابەندە بە پشتیوانیکردن لە گەلی فەلەستین، بەتایبەتی لە کەرتی غەززە.
بە پێی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، ناوبراو بە ئاماژەدان بە بەربەستەکانی بەردەمیان وتی، "لە هەوڵەکانماندا بۆ گەیاندنی هاوکاری بە دانیشتووانی غەززە، ڕووبەڕووی کێشە و کۆسپی جددی دەبینەوە."
ناوبراو داوای لە سەرکردەکانی جیهان کرد کە ڕێگەی چوونەژوورەوەی شاندەکان و هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە ئاسان بکەن.
عەکرەمی لە درێژەدا هۆشداریی دا کە بارودۆخی مرۆیی لە غەززە لە سەرەتای شەڕەوە ڕووی لە خراپی کردووە، بەتایبەتی لە بوارەکانی تەندروستی، ئاو و پیسبوونی ژینگەدا.
ناوبراو جەختی کردەوە کە بەردەوامبوونی ئەم دۆخە، ژیانی هاوڵاتیانی سڤیلی خستووەتە مەترسییەکی جددییەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی بە گوڕی ٦.٣ لە نزیکەی شاری مەزار شەریفی وڵاتی ئەفغانستان ٢٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، تا ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، رژێمی داگیرکەر لە ماوەی ٣ ڕۆژدا ٩ هێرشی بە ٣٢ ئۆتۆمبێل و تانکەوە بۆ سەر سوریا ئەنجام داوە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس ڕایگەیاند، پلانی نوێی رژێمی داگیرکەر بۆ دروستکردنی یەکەی جوولەکەنشین لە ناوەندی شاری ئەلخەلیل، تاوانێکی تەواوی بە جوولەکەکردن و دەستدرێژییەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ناسنامەی مێژوویی و فەلەستینیی ئەم شارە.