حەماس: پلانی نوێی ئاوەدانیی جوولەکەنشین لە دڵی ئەلخەلیل، هەوڵێکی تازەیە بۆ بە جوولەکەکردنی شارەکە
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس ڕایگەیاند، پلانی نوێی رژێمی داگیرکەر بۆ دروستکردنی یەکەی جوولەکەنشین لە ناوەندی شاری ئەلخەلیل، تاوانێکی تەواوی بە جوولەکەکردن و دەستدرێژییەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ناسنامەی مێژوویی و فەلەستینیی ئەم شارە.
مەحموود مەردەوی، یەکێک لە سەرکردەکانی حەماس، ڕاگەیاند کە "ڕاگەیاندنی فەرمیی پڕۆژەی نوێی بیناسازی لەسەر زەوی الحسبة القدیمة (حەسبە کۆنەکە)، کە بە فەرمی موڵکی شارەوانیی ئەلخەلیلە، نیشاندەری بەردەوامیی سیاسەتی پلان بۆ داڕێژراوی رژێمی سەهیۆنییە بۆ گەمارۆدانی شارەکە لە ڕێگەی چەسپاندنی ئامادەیی جوولەکەنشینەکان و سەپاندنی گۆڕانکاریی دیمۆگرافی و ناسنامەیی."
مەردەوی هەروەها وتی، "ئەم پڕۆژەیە کە دروستکردنی ٦٣ یەکەی جوولەکەنشین و ٣ باڵەخانەی نوێ لە خاڵێکی بازرگانی و مێژوویی زۆر گرنگدا لەخۆدەگرێت، بە وردی لە چوارچێوەی سیاسەتێکدا داڕێژراوە کە ئامانجی ڕیشەکێشکردنی ئامادەیی فەلەستینییەکانە لە شارە کۆنەکەی ئەلخەلیل و بەهێزکردنی دەسەڵاتی سەهیۆنییەکانە بەسەر دەوروبەری مزگەوتی ئیبراهیمیدا؛ هەنگاوێک کە لە کۆتاییدا ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ پرۆسەی گۆڕینی تەواوەتیی مزگەوتەکە بۆ مەزارێکی جوولەکە."
مەردەوی هۆشداریی دا لە مەترسیی ڕوو لە زیادبوونی پلانە داگیرکاری و جوولەکەنشینەکانی سەهیۆنی و جەختی کردەوە کە ئەلخەلیل و تەواوی خاکی کەناری ڕۆژئاوا بەشێکی دانەبڕاون لە فەلەستینی مێژوویی و هەوڵەکانی داگیرکەران بۆ سڕینەوەی ڕاستییەکان و شێواندنی واقیع ناتوانن جەوهەری ئەم خاکە بگۆڕن.
ناوبراو داوای لە گەلی فەلەستین کرد بە هەموو ئامرازێکی بەردەست بەرەنگاری ئەم پلانانەی جوولەکەنشین و بە جوولەکەکردن ببنەوە و هەوڵ بدەن بۆ پاراستنی ئەلخەلیل، پیرۆزییەکان و هەموو پارێزگاکانی کەناری ڕۆژئاوا لەبەرامبەر دەستدرێژییەکان، سیاسەتەکانی لکاندن و هەوڵەکان بۆ کۆچپێکردنی زۆرەملێی خەڵک.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزە داگیرکەرەکان خانووی بەدەوییان لە شارۆچکەی ئاناتا لە ڕۆژهەڵاتی قودس ڕووخاند و ٢ کرێکاری فەلەستینییان لە شارۆچکەی ڕام بریندار کرد.
لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی بە گوڕی ٦.٣ لە نزیکەی شاری مەزار شەریفی وڵاتی ئەفغانستان ٢٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، تا ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، رژێمی داگیرکەر لە ماوەی ٣ ڕۆژدا ٩ هێرشی بە ٣٢ ئۆتۆمبێل و تانکەوە بۆ سەر سوریا ئەنجام داوە.