داگیرکەران لە قودس دوو خانوویان ڕوخاند: ٢٠ کەس بێ خانوو مانەوە
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە قەزای قەتانە لە باکووری ڕۆژئاوای قودس دوو خانووی خانەوادەی خوشیەی ڕوخاند و بەهۆی ٢٠ کەس بێ خانوو مانەوە.
سەربازەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هەڵکوتانە سەر قەزای قەتانە لە باکووری ڕۆژئاوای قودس و دوو خانوویان گەماڕۆ دایەوە. سەرچاوەکانی خۆجێ باسیان لەوە کرد کە خانووکان هی خانەوادەکەی خوشیە بووە و گەورەیی هەر یەکێکیان نزیکەی ١٥٠ مەتری چوارگۆشە بووە.
نزیکەی ٢٠ کەس کە لەو دوو خانوویەدا دەژیان لە لایەن سەربازەکان بەزۆر دەرێنران. شاهێدحالەکان باسیان لەوە کرد کە سەربازەکان گەڕەکەکەیان گەماڕۆ داوە و دواتر لە ماوەیەکی کورتدا ئەو خانوویانە ڕوخاندووە.
سەهیۆنییەکان هەروەها هۆشدارییان بە خانەوادەکە داوە کە ٦ خانووی دیکەی خانەوادەکە دەڕوخێنن. لەو خانوویانە بە کۆی گشتی ٥٠ کەس دەژین.
زیادبوونی ڕووخاندن لە قەتانە و ناوچەکانی دەوروبەری لە چەند مانگی ڕابردوودا بە بەشێک لە سیاسەتی داگیرکەری دادەنرێت کە بە زۆرەملێ فەلەستینییەکان لە ناوچەکە ئاوارە دەکەن.
بە پێی سەرچاوە فەلەستینییەکان، رژێمی سەهیۆنی لە مانگی ئۆکتۆبەردا ٢٥ هێرشی ڕووخاندنی ئەنجام داوە و ٢٨ قەوارەی کردۆتە ئامانج. لەوانە ١٥ بینای نیشتەجێبوون و ٢ خانووی چۆڵ و ١١ دامەزراوەی کشتوکاڵی. هەروەها سی ئاگاداری نوێی ڕووخاندن دابەش کرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس ڕایگەیاند کە شاندێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەکە بە سەرۆکایەتیی دکتۆر خەلیل ئەلحەیە، لەگەڵ ئیبراهیم کالن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا، دیدار و گفتوگۆیان کردووە.
سەدان جوولەکەی سەهیۆنی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
لە کاتێکدا دانوستانەکان بۆ تێپەڕاندنی سەلامەتی ئەندامانی بزووتنەوەی حەماس کە لە تونێلی رەفەحدا گیریان خواردووە، بەردەوامە، ناکۆکییە سیاسییەکانی ناو رژێمی سەهیۆنی، پرۆسەکە وەستاندووە.