ڕاگەیەندراوی حەماس لەبارەی دیدار لەگەڵ سەرۆکی هەواڵگری تورکیا
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس ڕایگەیاند کە شاندێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەکە بە سەرۆکایەتیی دکتۆر خەلیل ئەلحەیە، لەگەڵ ئیبراهیم کالن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا، دیدار و گفتوگۆیان کردووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی بەیاننامەی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس، هەردوو لا لەم دیدارەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان و حاڵەتەکانی پێشێلکردنی ئاگربەست لەلایەن رژێمی سەهیۆنییەوە تاوتوێ کردووە؛ لەوانەش بەردەوامیی بۆردوومان و تەقەکردن لەو ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی سوپای داگیرکەردایە، داخرانی دەروازەکان لەنێویاندا دەروازەی رەفەح، و دروستکردنی ئاستەنگ لەبەردەم گەیشتنی هاوکارییە مرۆییەکان و کەرەستەی پزیشکی و هەروەها پێداویستییەکانی پەیوەست بە ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانەکانی ئاو و ئاوەڕۆ، ڕێگاوبان، کارەبا و بوارەکانی دیکە.
لە ڕاگەیەندراوەکە باس لەوە کرا کە ئەلحەیە لەم دیدارەدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی تورکیا لە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست دەربڕی و جەختی لەسەر گرنگیی بەردەوامیی پشتیوانیی ئەنقەرە لە گەلی فەلەستین لە بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاریدا، بەتایبەتی لە کەرتی غەززە کردەوە.
دەستنیشان کرا، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیای لە ئەنجامەکانی کۆبوونەوەی دواییی گرووپە فەلەستینییەکان لە قاهیرە ئاگادار کردەوە و وتی ئەم کۆبوونەوانە جەختیان لەسەر جێبەجێکردنی تەواوەتیی ئاگربەستەکە کردووەتەوە؛ لە وانەش کشانەوەی هێزە داگیرکەرەکان لە غەززە، کردنەوەی هەموو دەروازەکان، دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوە، و سپاردنی ئیدارەی غەززە بە لیژنەیەکی فەلەستینی لە کەسایەتییە سەربەخۆکان.
ئەلحەیە لە کۆتاییدا جەختی لەسەر پێویستیی خستنەگەڕی فشار لەلایەن نێوەندگیران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە کردەوە بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییەکان و مامەڵەی خراپی توند دژی دیلە فەلەستینییەکان لە زیندانەکانی رژێمی سەهیۆنیدا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە قەزای قەتانە لە باکووری ڕۆژئاوای قودس دوو خانووی خانەوادەی خوشیەی ڕوخاند و بەهۆی ٢٠ کەس بێ خانوو مانەوە.
سەدان جوولەکەی سەهیۆنی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
لە کاتێکدا دانوستانەکان بۆ تێپەڕاندنی سەلامەتی ئەندامانی بزووتنەوەی حەماس کە لە تونێلی رەفەحدا گیریان خواردووە، بەردەوامە، ناکۆکییە سیاسییەکانی ناو رژێمی سەهیۆنی، پرۆسەکە وەستاندووە.