تەقینەوەیەک لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان: ٨ کوژراو و ١١ بریندار
بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە نزیک قەڵای سوور لە نیودەلهی، لانیکەم ٦ ئۆتۆمبێل گڕیان گرت و بەهۆیەوە ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و ١١ کەسیش بریندار بوون.
بەهۆی تەقینەوەکە لە نزیک وێستگەیەکی میترۆ و قەڵای سوور لە ناوچەی ناوەڕاستی نیودەلهی، لانیکەم ٦ گریان گرت کە ٣یان تاکسی بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس، بەهۆی تەقینەوەکە ٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١ کەسی دیکەش بریندار بوون.
سانجای تیاگی وتەبێژی پۆلیس ڕایگەیاند، تەقینەوەکە لە ئۆتۆمبێلێکی وەستاودا لە نزیک قەڵای سوور رووی داوە، بەڵام هێشتا هۆکارەکەی نەزانراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرچاوە خۆجێییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا هەواڵی شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی هێزەکانی سوپای رژێمی سەهیۆنییان بۆ سەر چەندین شار، گوند و کەمپ لە باکوور و باشووری ناوچەکە ڕاگەیاند.
ئوسامە حەمدان، یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس، جەختی کردەوە کە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە بە کۆتاییهێنان بە دەستدرێژییەکانی دوژمن و دەستپێکی هەنگاوی سیاسی و نیشتمانیی فەڵەستینی دادەنرێت.
داگیرکەرانی سەهیۆنی لە قەزای عەیتارون لە باشووری لوبنان لە سنووری خاکەکانی داگیرکراو ٣ خانووی ڕوخاند و سووتاند.
لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە نزیک دادگایەک لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان ١٢ کەس کوژران و ٢١ کەسی دیکەش بریندار بوون.