ئەفریقای باشوور ئیرادەی خۆی بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی جینۆسایدی خۆی لەدژی رژێمی سەهیۆنی دووپاتکردەوە
حکومەتی ئەفریقای باشوور ڕایگەیاند کە بەبڕیارانە بەدواداچوون بۆ ئەو دۆسیەیە دەکات کە لە دادگای نێودەوڵەتی لە دژی رژێمی سەهیۆنی سەبارەت بە تاوانەکانی جینۆساید لە غەززە تۆماری کردووە.
ئیدارەی پریتۆریا ڕایگەیاند کە ئاگربەستی ڕاگەیەندراو ئەو پێشێلکاریانەی کە ئەنجام دراون لە ناو نەبردووە و ڕایگەیاند کە پرۆسەی یاسایی بەردەوام دەبێت.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوە و هاریکاری ئەفریقای باشوورەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ئاگربەست دۆخێکی کاتی بووە، بەڵام ئەو تاوانانەی لە غەززە بەرامبەر خەڵکی سڤیل ئەنجام دراون تۆمار کراون و ئامانجی سەرەکی پڕۆسەی یاسایی ڕێگریکردن بووە لە دووبارەبوونەوەی.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەفریقای باشوور وەک وڵاتێک کە لە مێژوودا لە دژی هەڵاواردن و چەوساندنەوە خەباتی کردووە، بەرگریکردن لە مافەکانی گەلی فەلەستین بە بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی دەزانێت.
ئیدارەی پریتۆریا لە کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ داوای یاسایی لە دادگای نێودەوڵەتی تاوانبار کرد و رژێمی سەهیۆنی بە ئەنجامدانی جینۆساید تۆمەتبار کرد بە هۆی کردەوەکانی دژی خەڵکی مەدەنی لە غەززە.
ئەو دادگایە لە ڕێوشوێنی کاتیی پێشووی خۆیدا داوای لە رژێمی سەهیۆنی کردبوو کە هەنگاوی بەپەلە بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی لە غەززە و دەستەبەرکردنی گەیاندنی بێ پچڕانی یارمەتییە مرۆییەکان بگرێتەبەر.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان ڕاگەیاند، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا هەموو کاتێک ئاسمانی ئەفغانستان پێشێل دەکەن و زیان بە سەروەری وڵات دەگەیێنن.
وەزارەتی بەرگری سوریا ڕایگەیاند، خاڵی هەڵدانی ٢ موشەکەکە کە ئاراستەی ناوچەی مەزە ٨٦ی دیمەشق کراوە، دەستنیشان کراوە، بەڵام تا ئێستا ئەنجامدەری هێرشەکە دەستنیشان نەکراوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی دیلەکانی فەلەستین ئەمڕۆ هەینی بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێکی هەژێنەر، سەبارەت بە بارودۆخی سەخت و سەرما کوشندەکەی ناو زیندانەکانی رژێمی سەهیۆنی، بەتایبەتی دوای ٧ی تشرینی یەکەم، هۆشداریی دا.