رژێمی داگیرکەر جارێکی دیکە ئاگربەستی پێشێل کرد: شەهیدێک و ژمارەیەکی زۆر بریندار
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە ئاگربەستی پێشێل کرد و هێرشی کردە سەر فەلەستینییەکان. لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک شەهید بوو و ژمارەیەکی زۆر کەسی دیکەش بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەر بە بێگوێدانەوە بە ئاگربەست هێرشی کردە سەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی غەززە. لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەر بۆ سەر نێوان شوجاعیە و شوعاف فەلەستینیێک شەهید بوو و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
مەحمود بەسەل وتەبێژی بەرگری شارستانی غەززە ڕاگەیاند، هێرشەکە بۆ سەر ناوچەیەک ئەنجام دراوە کە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی لەوێ بوون و بەهۆی بۆردومانەکانی چڕ تیمەکان ناتوانن بگەنە ناوچەکە.
لە ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ـەوە کە ئاگربەست ڕاگەیەندراوە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر ٢٦٦ کەس شەهید بوونەتە و ٦٣٥ کەسیش بریندار بوونەتە و بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە گەشتووە ٦٩ هەزار و ٤٣٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتووە ١٧٠ هەزار و ٧٠٦ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەیان هەزار کۆنتێنەر کە پێشبینی دەکرێت یارمەتییەکی بەرچاو بە دانیشتوانی ناوچەکە بدەن، بەداخەوە لە سنووری میسردا گیریان خواردووە.
لە دیمەشق، مورهەف ئەبو قەسر، وەزیری بەرگری سوریا، میوانداری شاندێکی باڵای رووسیای کرد، بە سەرۆکایەتی یونس-بەک یڤکورۆڤ، جێگری وەزیری بەرگری رووسیا. لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر پتەوکردنی هاوکاری سەربازی و پەرەپێدانی میکانیزمی هەماهەنگی هاوبەش.
دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکانی بەنگلادیش سزای لەسێدارەکانی بە سەر شێخ حەسینە سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەنگلادیش سەپاند کە دوای خۆپیشاندانەکان هەڵاتبوو.
پاسێک کە حاجیانی عەمرەیان لە سعودیە هەڵگرتبوو، لەکاتی گەشتکردندا لە مەککەوە بەرەو مەدینە، خۆی بە تەنکەرێکی سووتەمەنیدا کێشا. ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ڕووداوەکەدا ٤٢-٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.