هێرشی مووشەکی ڕووسی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا: ٣ کەس کوژران و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوون
لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی رووسیا بۆ سەر ناوچەی خارکیڤ لانیکەم ٣ کەس کوژران و زیاتر لە ١٠ کەسیش بریندار بوون.
دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا ڕایانگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی رووسیا لە ناوچەی خارکیڤ لانیکەم ٣ کەس کوژراون و ژمارەیەکی زۆری تریش بریندار بوون کە ٣یان منداڵ بوون.
ڤیتالی کارابانۆڤ، سەرۆکی ئیدارەی سەربازیی خارکیڤ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تێلێگرام ڕایگەیاند، سوپای رووسیا ٢ هێرشی مووشەکیان بۆ سەر ناوەندی شاری باڵەکلیە ئەنجام داوە. ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠ کەسیش بریندار بوون. کارابانۆڤ هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ڕەنگە بریندار بوونی زیاتریش هەبێت.
رووسیا لە مانگی شوباتی ٢٠٢٢ەوە کە شەڕەکە دەستیپێکردووە، نزیکەی ڕۆژانە بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک خاکی ئۆکرانیا دەکاتە ئامانج.
هەینی ڕابردوو، لە هێرشەکانی ڕووسیا کە شوێنی نیشتەجێبوونیان لە کیێڤ کردبووە ئامانج، ٧ کەس کوژران و مۆسکۆش بەر لە وەرزی زستان هێرشەکانی بۆ سەر ژێرخانی وزە چڕتر کردەوە.
لە بەرەکانی پێشەوە، سوپای رووسیا ڕۆژی یەکشەممە ٢ گوندی ناوچەی زاپۆریژیا لە باشووری ئۆکرانیا کۆنترۆڵ کرد. هێزەکانی ئۆکرانیا هەوڵی بەرگریکردن لە شارۆچکەی پۆکرۆڤسکی لە ڕۆژهەڵات دەدەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە دیمەشق، مورهەف ئەبو قەسر، وەزیری بەرگری سوریا، میوانداری شاندێکی باڵای رووسیای کرد، بە سەرۆکایەتی یونس-بەک یڤکورۆڤ، جێگری وەزیری بەرگری رووسیا. لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر پتەوکردنی هاوکاری سەربازی و پەرەپێدانی میکانیزمی هەماهەنگی هاوبەش.
دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکانی بەنگلادیش سزای لەسێدارەکانی بە سەر شێخ حەسینە سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەنگلادیش سەپاند کە دوای خۆپیشاندانەکان هەڵاتبوو.
پاسێک کە حاجیانی عەمرەیان لە سعودیە هەڵگرتبوو، لەکاتی گەشتکردندا لە مەککەوە بەرەو مەدینە، خۆی بە تەنکەرێکی سووتەمەنیدا کێشا. ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ڕووداوەکەدا ٤٢-٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.