ئۆکرانیا دوو وێستگەی کارەبای گەرمی لە شاری دۆنێتسکی لێدا
پوشلین، پارێزگاری دۆنێتسک ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی شەوانەی ئۆکرانیا، دوو وێستگەی کارەبای گەرمی زیانیان بەرکەوتووە.
دێنیس پوشیلین، بەرپرسی ڕاسپێردراوی دۆنێتسکی رووسیا ڕایگەیاند، لە هێرشی شەوانەی ئۆکرانیادا دوو وێستگەی کارەبای گەرمی زیانیان بەرکەوتووە و زۆرێک لە شوێنە نیشتەجێبوونەکان بێ کارەبا بوون.
پوشیلین لە بەیاننامەکەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام ڕایگەیاندووە کە ژووری بۆیلەر و دامەزراوەی پاڵاوتنی ئاوی وێستگەکانی کارەبای گەرمی زویڤسکا و ستارۆبێشێڤا لە ناوچەی دۆنێتسک لە ئەنجامی ئەو هێرشەی ئۆکرانیا لەکارکەوتوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی فریاکەوتن بەردەوامن لە کارەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی کارەبا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەلەمەکانی رژێمی داگیرکەر کە لە باشووری غەززە دەورییەیان دەدا تەقەیان کردە سەر ماسیگرانی فەلەستینی.
ڕاگەیەندرا کە ٣٠٩ کەس کە لە پارێزگای قەندەهار لە باشووری ئەفغانستان کە بە ماددە هۆشبەرەکان ئالوودەبوونەتە بە تەواوی چاکبوونەتەوە و لەگەڵ خێزانەکانیان یەکتریان بینیوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، سوپای رژێمی سەهیۆنی شەپۆلێک لە هێرشی هاوکاتی لە دەیان خاڵی کەناری ڕۆژئاوا دەست پێ کرد و هێرشی کردە سەر شار و گوند و کەمپە جیاجیاکان.