رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە خان یونس هێرشی کردە سەر ماسیگران
بەلەمەکانی رژێمی داگیرکەر کە لە باشووری غەززە دەورییەیان دەدا تەقەیان کردە سەر ماسیگرانی فەلەستینی.
سەرچاوەکانی فەلەستینی باسیان لەوە کرد کە ڕۆژی سێشەمممە بەلەمەکانی رژێمی داگیرکەر کە لە باشووری غەززە دەورییەیان دەدا تەقەیان کردە سەر ماسیگرانی فەلەستینی.
دوای هێرشەکەی لە کەنار ئاوەکانی خان یونس ئەنجام درا ماسیگران ناچار مان ناوچەکە بەجێ بهێڵن.
سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەم هێرشانە بەشێکن لەو فشارە سیستماتیکییەی رژێمی سەهیۆنی لە دەریای غەززە.
ڕاگەیەندرا کە داگیرکەران کە بە ئارەزووی خۆیان مەودای ماسیگرتنی ماسیگرەکانیان بەرتەسک کردەوە، زۆرجار تەقەیان دەکرد و هەم بژێوی ژیانیان و هەم ژیانیان دەخستە مەترسییەوە.
ماسیگرانی فەلەستینی جەختیان لەوە کردەوە کە بەهۆی گەمارۆی چەندین ساڵەی کەرتی غەززە تەنیا توانای کارکردنیان لە ناوچەیەکی سنوورداردا هەیە، هەروەها چوونە دەرەوە بۆ دەریا بەهۆی هەراسانکردن و هێرشی بەردەوامی داگیرکەران تا دێت مەحاڵتر دەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە پەسەندکردنی بڕیارنامە پێشنیازکراوەکەی ئەمریکا سەبارەت بە غەززە لە ئەنجوومەنی ئاسایش ڕەتکراوە و قابیلی قبووڵ نییە و هیچ کام لە گرووپ و چین و توێژەکانی گەلی فەلەستین سەرپەرشتیارییەکی لەو شێوەیە بەسەر غەززەدا قبووڵ ناکەن.
ڕاگەیەندرا کە ٣٠٩ کەس کە لە پارێزگای قەندەهار لە باشووری ئەفغانستان کە بە ماددە هۆشبەرەکان ئالوودەبوونەتە بە تەواوی چاکبوونەتەوە و لەگەڵ خێزانەکانیان یەکتریان بینیوە.
پوشلین، پارێزگاری دۆنێتسک ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی شەوانەی ئۆکرانیا، دوو وێستگەی کارەبای گەرمی زیانیان بەرکەوتووە.