ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ٥١٣ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ٥١٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٧٤٥ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٤٨ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٧ کەس گواسترایەوە نەخۆشخانە کە ٢یان شەهید پێشوو بوون و ٣٣ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٦٩ هەزار و ٥١٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٧٤٥ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا کە نزیکەی ٩٦ لەسەدی دانیشتووانی غەززە ڕووبەڕووی ئاستی کارەساتباری کەمیی خۆراک بوونەتەوە و جەختی کردەوە کە زیادکردنی دەستبەجێی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئەم ناوچەیە پێویستە، تاوەکو پێش ئەوەی کار لە کار بترازێت، پاڵپشتی لە دانیشتووانە زیانلێکەوتووەکان بکرێت.
رژێمی سەهیۆنی لە کەرتی ڕۆژئاوا بە کۆمەڵ لێپرسینەوەی لە سەدان فەلەستینی کردووە و ماڵ و حاڵی وێران کردووە و وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاریان هێناوە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس لە بەیاننامەیەکدا بانگەشەی دوژمنی سەهیۆنی سەبارەت بە بوونی دامەزراوەی سەربازی لە کەمپی عەین ئەلحلوە بە تەواوی بێ بنەما و درۆی پەتی وەسف کرد و ئەو هێرشەی بە توندی ئیدانە کرد.