حەماس: بانگەشەی دوژمن درۆی پەتییە و هیچ دامەزراوەیەکی سەربازی لە کەمپەکانی لوبناندا بوونی نییە
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس لە بەیاننامەیەکدا بانگەشەی دوژمنی سەهیۆنی سەبارەت بە بوونی دامەزراوەی سەربازی لە کەمپی عەین ئەلحلوە بە تەواوی بێ بنەما و درۆی پەتی وەسف کرد و ئەو هێرشەی بە توندی ئیدانە کرد.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "بەدوای هێرشی ئەمشەوی دوژمنی سەهیۆنی کە کەمپی عەین ئەلحلوەی کردە ئامانج و بووە هۆی کوشتارێکی سامناک لەنێو هاوڵاتییان و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە، جەخت لەم خاڵانە دەکەینەوە:
ئێمە هێرشی دوژمنی سەهیۆنی کە شوێنێکی پڕ دانیشتووان و نزیک لە یەکێک لە مزگەوتەکانی کردە ئامانج، ئیدانە و ڕەت دەکەینەوە و بە دەستدرێژییەکی دڕندانە دژی گەلی بێ بەرگریی فەلەستین و سەروەریی لوبنانی دەزانین.
ئەم هێرشە تیرۆریستییە بۆ سەر کەمپی عەین ئەلحلوە، درێژەپێدەری هێرشە تیرۆریستییەکانی سەهیۆنییە دژی گەلەکەمان لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا و دەستدرێژییە بەردەوامەکانە بۆ سەر لوبنان.
بانگەشەکانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی بەوەی کە شوێنە بەئامانجگیراوەکە کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی سەر بە حەماس بووە، درۆی پەتی و بێ بنەمایە و ئامانج لێی پاساو هێنانەوەیە بۆ ئەم تاوانە و هاندانی دژایەتییە دژی کەمپەکان و گەلی فەلەستین، و هیچ دامەزراوەیەکی سەربازی لە کەمپە فەلەستینییەکان لە لوبنان بوونی نییە.
ئێمە لە بزووتنەوەی حەماس جەخت دەکەینەوە کە ئامانجەکە، یاریگایەکی وەرزشیی کراوە بووە کە گەنجانی کەمپەکە بەکاریان دەهێنا و ئەم یاریگایە بۆ هەموو دانیشتووان ناسراوە. ئەو کەسانەی کرانە ئامانج، گرووپێک لە مێردمنداڵان بوون کە لە کاتی هێرشەکەدا لە یاریگاکە ئامادە بوون.
بەرپرسیارێتیی تەواوی ئەم تاوانە قێزەونە دژی گەلی فەلەستین و حکومەتی لوبنان، دەکەوێتە ئەستۆی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی.
داوای ڕەحمەت بۆ شەهیدە شکۆدارەکانمان دەکەین، و داوای سەبر و ئارامی بۆ کەسوکاریان و چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران لە خوای گەورە دەخوازین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
پێنج گەشتیار کە لە ناوچەی گەشتیاری پاتاگۆنیای شیلی بە پێ دەڕۆیشتن بەهۆی زریانێکی سەختەوە گیانیان لەدەستدا و ٧ کەسیش بێسەروشوێن بوون.
لە ئەنجامی هێرشی سوپای داگیرکەر بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لە قەزای ئەلتەیری لە ناوچەی بینت جبەیل قوتابییەکانی ناو پاسێکیش بریندار بوون.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، چالاکییە قارەمانانەکەی شێلان بە ئۆتۆمبێل و هێرش بە چەکی سارد لە نزیک کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی گووش عتسیۆن لە باشووری بەیت لەحم بەرز نرخاند و ڕاگەیاند، "وەڵامێکی سروشتییە بۆ تاوانەکانی داگیرکەران."