گرژی لە لادێی ڕەقە: پەکەکە/یەپەگە هێرش دەکاتە سەر پێگەکانی سوپای سوریا
شەوی ڕابردوو شەڕ و پێکدادانی چڕ لە نێوان سوپای سوریا و پەکەکە/یەپەگە لە مەعدان بەدیەی ڕۆژهەڵاتی ڕەقە رووی دا. هیچ لایەنێک زیانەکانیان ئاشکرا نەکرد و داهاتووی ڕێککەوتنی یەکگرتن کە لە مانگی ئازاردا واژۆ کرابوو، جارێکی دیکە بووەتە بابەتی گفتوگۆ.
کەناڵی هەواڵی فەرمی سوریا، ئەلئیخبارییە، بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە-پەکەکە/یەپەگە) هێرشیان کردە سەر پێگەکانی سوپای سوریا لە مەعدان بەدیەی ڕۆژهەڵاتی ڕەقە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، یەکینەکانی تۆپخانەکانی سوپای سوریا وەڵامی تەقەی هەسەدەیان داوەتەوە و بە وردی ئەو ناوچانەیان لێداوە کە ئاگرەکە لێیەوە هاتووە.
ئاژانسی ئانادۆڵو بە پشتبەستن بە سەرچاوە خۆجێییەکان کە ناویان نەهێنراوە، بڵاویکردەوە سەربازانی سوپای سوریا لەو هێرشەدا کوژراون. هەروەها هەندێک سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لە کوژران و برینداربوونی ئەندامانی پەکەکە/هەسەدە کردووە. بەڵام تا ئێستا هیچ کام لە لایەنەکان بە فەرمی هیچ زیانێکی گیانییان ڕانەگەیاندووە.
گرژییەکانی سەر زەمینە وایکردووە ڕێککەوتنی یەکگرتن کە لە مانگی ئاداری ڕابردوو لە نێوان ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سوریا و مەزڵوم عەبدی سەرۆکی هەسەدە دووبارە ببێتە ڕۆژەڤ.
ئەم ڕێککەوتنە پێشبینی یەکخستنی سەرجەم یەکەکانی هەسەدە کردبوو بە دامودەزگاکانی دەوڵەت تا کۆتایی ساڵ، گواستنەوەی ئەو ناوچانەی کە کۆنترۆڵی دەکات، لەوانە دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانەکان و کێڵگە نەوتییەکان، بۆ ئیدارەی دیمەشق و گەڕانەوەی خەڵکی مەدەنی کە بە زۆر لە ناوچەکە ئاوارە بوون.
لە ڕێککەوتنەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە پێکهاتەی کورد یەکێکە لە توخمە بنچینەییەکانی گەلی سوریا و ئامانجی یەکخستنەوەی هەیکەلی ئیداری لە ناوچەکە بە دەوڵەتەوە بووە.
مەزڵوم عەبدی، لە وتارەکەیدا لە کۆنفرانسێکدا کە دوێنێ لە هەرێمی کوردستان بەشداریی کرد، ئیدیعای کرد کە هێزەکانی "هیچ مەترسییەک بۆ سەر هیچ لایەنێک دروست ناکەن".(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە ڕێککەوتنی ئاگربەستی پێشێل کرد و هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەک لە خان یونس و غەززە. داگیرکەران ئیدعایان کرد کە "ڕابەرانی حەماسمان کردووە."
بەپێی زانیارییەکان ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەکانی بەردەوام لە تایلەند گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٢٥ کەس.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ٥١٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٧٤٥ کەس.