ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ٥٤٦ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ٥٤٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٨٣٣ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٣٣ کەس گواسترایەوە نەخۆشخانە کە ١یان شەهید پێشوو بوون و ٨٨ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٦٩ هەزار و ٥٤٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٨٣٣ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرچاوە خۆجێییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوا هەواڵی هێرشە بەرفراوانەکانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنییان بۆ سەر چەندین شار، گوند و کەمپی فەلەستینی لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیان و بەیانیی ئەمڕۆ بڵاو کردەوە.
لە ئەنجامی هێرشی هێزە داگیرکەرەکانی سەهیۆنی لە نابلوس ٢ فەلەستینی بریندار بوون.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵان، بە ئاماژەکردن بەوەی کە منداڵانی فەلەستینی لە حەوت دەیەی ڕابردووەوە قوربانیی تیرۆریزمی ڕێکخراوی رژێمی سەهیۆنین، داوای دادگاییکردنی سەرانی داگیرکەر و پاراستنی مافی منداڵانی کرد.