مالیزیا: هەر ڕێککەوتنێک بەبێ دەستەبەرکردنی مافی تەواوەتی فەلەستینییەکان، جێگیر نابێت
سەرۆک وەزیرانی مالیزیا، بە جەختکردنەوە لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەکەی سەبارەت بە پرسی فەلەستین، ڕایگەیاند کە هیچ پلان یان ڕێککەوتنێک کە مافی تەواوی گەلی فەلەستین دەستەبەر نەکات، توانای مانەوە و بەردەوامیی نابێت.
ئەنوەری ئیبراهیم لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی، "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت هەڵوێستێکی ڕوون و یەکلاکەرەوە بگرێتە بەر بەرامبەر بەو پلانانەی کە لە کردەوەدا دەبنە هۆی لاوازکردن و سڕینەوەی مافەکانی فەلەستینییەکان."
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد، کۆتاییهێنان بە دەستدرێژییەکانی رژێمی سەهیۆنی و ڕاگرتنی تەواوەتی پڕۆسەی نشینگەسازی لە کەناری ڕۆژئاوا، دوو مەرجی بنەڕەتین بۆ گەیشتن بە هەر جۆرە چارەسەرێکی دادپەروەرانە و هەمیشەیی.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە ئەم هەڵوێستە ڕاشکاوەی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە دیداریدا لەگەڵ دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، پێ گەیاندووە و ئەم هەڵوێستە ڕەنگدانەوەی کۆدەنگیی سیاسییە لە مالیزیا سەبارەت بە پێویستیی پشتیوانیی تەواو لە مافەکانی گەلی فەڵەستین.
سەرۆک وەزیرانی مالیزیا هەروەها ڕوونی کردەوە کە "دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستینی لەسەر بنەمای سنوورەکانی ساڵی ١٩٦٧ بە پایتەختیی قودسی ڕۆژهەڵات، تاکە ڕێگەیە بۆ کۆتاییهێنان بە مەینەتییەکانی خەڵکی فەلەستین و دەستەبەرکردنی ئاشتیی ڕاستەقینە و بەردەوام لە ناوچەکەدا."
ئەو جەختی کردەوە کە هەر پلانێک ئەم بنەما سەرەکییانە فەرامۆش بکات، نەک هەر بە چارەسەر ئەژمار ناکرێت، بەڵکوو دەکرێت ببێتە هۆی قووڵکردنەوەی قەیران و نەمانی سەقامگیریی زیاتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە وڵاتی پاکستان ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.
لە توباس و باکووری شەرقیە، هێزە داگیرکەرەکان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی زەوییە تایبەت و دەوڵەتییەکان دەکەنە ئامانج. پلانی دروستکردنی ڕێگای سەربازی نوێ و گواستنەوەی خاڵە سەربازییەکانی ئێستا لە ئارادایە.
لە ویلایەتی پەنجابی وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە ناو کارگەیەکدا ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.