هێرشێکی چەکداری لە پاکستان: ٧ کوژراو
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە وڵاتی پاکستان ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.
پۆلیسی پاکستان لە ڕاگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە ویلایەتی خەیبەر پەختونخوا ٧ ئەندامی کۆمیتەی ئاشتی لایەنگی حکومەت گیانیان لەدەستدا و کەسێکێش بریندار بوو.
بە پێی ڕاگەیەندراوی پۆلیس، گروپێکی چەکدار لە کاتەکانی شەو هێرشی کردووە سەر ناوەندی کۆمیتەکە لە ناوچەی بانو و شەڕەکە چەندین کاتژمێری خایاند.
بەرپرسێکی پۆلیس باسی لەوە کرد، ٧ ئەندامی کۆمیتەکە لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستدا و کەسێکێش بە خەستی بریندار بوو و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
هەروەها باس لەوە کرا، دوای هێرشەکە دەورییەی هێزەکانی ئاسایش لە ناوچەکە چڕتر کرا و ئۆپڕاسیۆنی گەڕان دەستیپێکرد.
تاوەکو ئێستا هیچ گروپێک هێرشەکەی بە ئەستۆ نەگرتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرۆک وەزیرانی مالیزیا، بە جەختکردنەوە لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەکەی سەبارەت بە پرسی فەلەستین، ڕایگەیاند کە هیچ پلان یان ڕێککەوتنێک کە مافی تەواوی گەلی فەلەستین دەستەبەر نەکات، توانای مانەوە و بەردەوامیی نابێت.
لە توباس و باکووری شەرقیە، هێزە داگیرکەرەکان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی زەوییە تایبەت و دەوڵەتییەکان دەکەنە ئامانج. پلانی دروستکردنی ڕێگای سەربازی نوێ و گواستنەوەی خاڵە سەربازییەکانی ئێستا لە ئارادایە.
لە ویلایەتی پەنجابی وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە ناو کارگەیەکدا ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.