لە ئەفغانستان بۆمبێکی نەتەقیوی سەردەمی جەنگ تەقینەوە: ٢ کوژراو و ٧ بریندار
بەهۆی تەقینەوەیەک لە باشووری ئەفغانستان ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧ کەسیش بریندار بوون.
لە پارێزگای قەندەهاری باشووری ئەفغانستان لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی نەتەقیوی سەردەمی جەنگ ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧ کەسی دیکەش بریندار بوون.
وتەبێژی بەشی پۆلیسی پارێزگا، مۆلا ئەسەدولڵا جەمشیدی ڕایگەیاند، خێزانێکی هەژار لە ناحیەی مەیوەندی پارێزگاکە کانزای خراپیان کۆکردووە و فڕێیان داوە ناو سۆبا. بەڵام لە ئەنجامی رووداوەکەدا تەقینەوەیەک رووی داوە.
بەرپرسەکە ڕاگەیاند، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٢ کەس لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە و ٧ کەسیش بە برینداری گواسترانەوە نەخۆشخانە.
بەپێی زانیارییەکان ئەفغانستان یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین مین لە جیهاندا هەیە، بەهۆی تەقەمەنی نەتەقیو و ئەو مینانەی کە لە زیاتر لە چوار دەیە شەڕ و داگیرکاری بەجێماون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە ئاگربەستی پێشێل کرد و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٤ کەس شەهید بوون.
حازم قاسم وتەبێژی وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس لەبارەی ئامادەبوونی شاندی حەماس لە قاهیرە بۆ قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر بنکەی دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسای فیدراڵی لە شاری پێشاوەری وڵاتی پاکستان ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و لانیکەم ١٢ کەسیش بریندار بوون.