رووسیا هێرشی کردە سەر کیێڤ: ٦ کوژراو و ژمارەیەکی زۆر بریندار
لە ئەنجامی هێرشی رووسیا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکی بالیستیکی بۆ سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا لانیکەم ٦ کەس کوژران.
رووسیا لە تەواوی شەو بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەکەکانی بالیستیکی و کرۆز هێرشی کردە سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٠ کەسیش بریندار بوون.
هەروەها هێرش کرایە سەر شارەکانی ئۆدێسا، خارکیڤ، چەرنیخیڤ و ڕۆستۆڤ و چەند شارێکی دیکە.
ڤۆلۆدۆمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا ڕاگەیاند، رووسیا لە تەواوی شەو بە ٢٢ مووشەک و ٤٦٠ درۆن هێرشی کردووە سەر ئۆکراینا.
زێلێنسکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سەبارەت بە هێرشەکە ڕاگەیاند، "هێرشەکانی کە تەواوی شەو ئەنجام دران پایتەخت و ناوچەکانی دەوروبەری کردە ئامانج؛ باڵەخانەکانی شارەکە و ژێرخانی مەدەنی زیانێکی گەورەی پێگەشت."
ئاندری سیبییا وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا ڕاگەیاند، ئەم هێرشە "وڵامێکی تیرۆرستانە"ـی ڤلادمیری پوتین سەرۆکی رووسیا بۆ ئەمریکا و پلانی ئاشتی دۆنالد ترامپە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی تایلەند ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر کەناری ڕۆژئاوا و قودسی داگیرکراو و لانیکەم ٥٠ کەسی دەستبەسەر کرد.
زەبیحولڵا موجاهید وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان ڕاگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی پاکستان بۆ سەر خۆست ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٦٩ هەزار و ٧٧٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٠ هەزار و ٩٦٥ کەس.