حەماس تەرمی ئەسیرێکی سەهیۆنی ڕادەستی خاچی سوور دەکات
حەماس لە ئەنجامی ڕێککەوتنی ئاگربەست تەرمی ئەسیرێکی دیکەی داگیرکەر ڕادەستی خاچی سوور کرد.
حەماس تەرمی ئەسیرێکی دیکەی سەهیۆنی کە لە هێرشەکانی سەر کەرتی غەززە گیانی لەدەست دا، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەستدا ڕادەستی خاچی سوور کرد.
سوپای داگیرکەر لە ڕێگەی خاچی سوورەوە تەرمەکەی لە کەرتی غەززە وەرگرتووە.
تەرمی سەهیۆنییەکە دەگوازرێتەوە بۆ پەیمانگای پزیشکی دادوەری ئەبو کەبیر لە تەلئەبیب بۆ دەستنیشانکردنی ناسنامە.
حەماس لە دوای ڕێککەوتنی ئاگربەست تا ئێستا تەرمی ٢٦ ئەسیری سەهیۆنی ڕادەست کردووە و مەزەندە دەکرێت کە تەرمی ٢ ئەسیری سەهیۆنی لە کەرتی غەززە ماون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئۆکرانیا ڕایگەیاند کە هێرشی کردووەتە سەر کارگەیەکی چاککردنەوەی فڕۆکە و دامەزراوەیەکی بەرهەمهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ٢ دامەزراوەی نەوت لە رووسیا.
لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو لە وڵاتی تایلەند ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر کەناری ڕۆژئاوا و قودسی داگیرکراو و لانیکەم ٥٠ کەسی دەستبەسەر کرد.