وەقفی یەتیمەکان هاوکاری زستانەیان گەیاندە منداڵانی کەمدەرامەت لە ئەفغانستان
وەقفی یەتیمەکان پاکێجی هاوکاری کە پێکهاتبوو لە پاڵتۆ و پێڵاو و جلوبەرگی جۆراوجۆری زستانە گەیاندە منداڵانی هەژار لە ئەفغانستان.
وەقفی یەتیمەکان کە لە ژمارەی زۆر ناوچەی وڵات و جیهان چالاکیی خێرخوازی بەڕێوە دەبات بەردەوامە لە چالاکییەکانی خێرخوازی بەهۆی هاتنی وەرزی زستان.
وەقفەکە لە ڕێگەی نوێنەرانی خۆیەوە پاڵپشتی جلوبەرگی زستانەی پێشکەش بەو منداڵانە کردووە کە لە ئەفغانستان دەژین.
لەکاتی سەردانیکردنی ئەو خێزانانەی کە پێویستیان پێیەتی کە لە ناوچە جیاجیاکانی ئەفغانستان دەستنیشانکراون، پاکەتێک کە پاڵتۆ و پێڵاو و بلوز و بەریت و جلوبەرگی تری زستانەیان تێدابوو بەسەر منداڵەکاندا دابەشکرا.
ئەو هاوکارییانەی لەو ناوچانەی کەشوهەوای ساردیان چڕتر بووە، لەلایەن خێزانەکانەوە پێشوازی لێکراوە.
نوێنەرانی وەقفی یەتیمەکان ڕایانگەیاند کە بە وردی ئەو یارمەتییانەی پێیان سپێردراوە دەگەیەننە ئەو کەسانەی کە پێویستی ڕاستەقینەیان هەیە، و کارەکانیان بێ وەستان بەردەوام دەبێت لەم ماوەیەدا کە بارودۆخی زستان تادێت قورستر دەبێت.
دڵخۆشی منداڵەکان لە کاتی گەیاندنی هاوکارییەکان جێگەی سەرنج بوو، خێزانەکان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ خێرخوازان دەربڕی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەڤیخای ئەدرەعی وتەبێژی سوپای داگیرکەر ڕاگەیاند کە دەستی بە هێرش سەر باشووری لوبنان دەکەن.
یاسر ئەبو شەباب سەرکردەی گروپە میلیشیاکانی خاین کە لە کەناری غەززە هاوکاری لەگەڵ رژێمی داگیرکەری دەکرد لە لایەن موجاهیدەکانی قەسامی کوژرا.
باندە جوولەکەکان بە بەرد هێرشیان کردە سەر جووتیارانی فەلەستینی لەکاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە باخەکانی زەیتونەکانیان لە ناوچە گوندنشینەکانی نێوان هالتن و بەیت ئومەر لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و بەهۆیەوە ٧ کەس بریندار بوون.