چەتە خاینەکان هەڵدەوەشن: دەیان میلیشیای چەکدار خۆیان ڕادەستی حەماس کرد
هەڵوەشانەوەی چەتەکانی پشتیوانی رژێمی سەهیۆنی خێراتر بووە. دوابەدوای کوژرانی خاین یاسر ئەبو شەباب، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا دەیان میلیشیای چەکدار خۆیان ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی سەر بە حەماس کردووە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە چاپەمەنی داگیرکەر بڵاویان کردۆتەوە، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا هەڵوەشانەوەیەکی سەرنجڕاکێش لە نێوان ئەو چەتانەی کە بە ئاشکرا لە لایەن رژێمی سەهیۆنی لە باشووری غەززە پشتیوانی دەکرێن، رووی داوە. سەرچاوە فەلەستینییەکان باسیان لەوە کردووە کە دەیان لەو میلیشیایانە کە لە دژی حەماس هەڵوێستیان هەبووە، خۆبەخشانە هەڵسوکەوتیان کردووە و خۆیان ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی حەماس لە غەززە کردووە.
ڕاگەیەندراوە کە ڕادەستکردنەکان بە تایبەتی لە ناوچەکانی رەفەح و خان یونس چڕبوونەتەوە و ئەو گروپانەی کە لەلایەن رژێمی سەهیۆنی چەک و دارایی و پشتیوانی تەکنیکییان بۆ دابین کراوە، ماوەیەکی زۆرە لەم ناوچانەدا چالاکی دەکەن.
ئەم پێشهاتە دوابەدوای هۆشداری کۆتایی دێت حەماس هات کە ١٠ ڕۆژ مۆڵەتی بەو خاینانە دابوو تاکو خۆیان ڕادەست بکەن. وەزارەتی ناوخۆی غەززە ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە پێداچوونەوە بە دۆسیەی ئەو کەسانەی کە خۆیان ڕادەست کردووە و هەنگاو بۆ ئاسانکاری ڕەوتی قەزایی دەگیرێتەبەر، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە "چەتری رژێمی سەهیۆنی بۆ پاراستنی خیانەتکاران ماوەیەکی زۆر ناخایەنێت."
وەزارەتەکە هەروەها جەختی لەسەر شکستی رژێمی سەهیۆنی لە دروستکردنی ئاژاوەگێڕی لە بەرەی ناوخۆدا کرد و وتی، "داگیرکەران شکستیان هێنا لە تێکدانی یەکڕیزی گەلەکەمان. ئەو باندە تیرۆریستیانەی کە بۆ دروستکردنی ئاژاوەگێڕی لە گۆڕەپانی ناوخۆیی دایانمەزراند، نەیانتوانی پشتیوانی کۆمەڵایەتی بدۆزنەوە و وازیان لە چارەنووسی خۆیان هێنا."
یەکێک لە سەرکردەکانی یەکێتی عەشیرەتەکان لە غەززە ئەمڕۆ جەختی لەوە کردەوە کە ئەم گرووپە چەکدارانەی کە لە لایەن رژێمی سەهیۆنییەوە پارەیان بۆ دابین دەکرێت، هەرگیز لە دیوی خەڵکدا نەبوون و وتی، "هەرچەندە داگیرکەر پشتیوانیان بکات، ئەم میلیشیایانە مەحکومن بە لەناوچوون. ئەرکی ئەوان ئاشکراکردنی تونێلەکان و شوێنپێهەڵگرتنی بەرخۆدان بوو؛ هەوڵیان دا ئەو کارانە بکەن کە داگیرکەر تەنانەت نەیتوانی لە دوو ساڵدا بەدەستی بهێنێت."
گرنگترین رووداو کە بووە هۆی ئەم هەڵوەشانەوەیە، کوشتنی یاسر ئەبو شەباب بوو لە ڕۆژهەڵاتی رەفەح ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو. میدیاکانی داگیرکەران بڵاویان کردەوە کە ئەبو شەباب لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژراوە، بەڵام زانیاری دژ بەیەک سەبارەت بە شێواز و شوێنی وردی کوشتنەکە دراوە.
ئەبو شەباب لە ساڵی ١٩٩٠ لەدایک بووە، ئەندامی هۆزی تەرابین بووە لە باشووری غەززە. ناوبراو پێش ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ بە تۆمەتی جۆراوجۆر زیندانی کرابوو، بەڵام دوای ئەوەی رژێمی سەهیۆنی دامەزراوە ئەمنییەکانی کردە ئامانج، لە زیندان ئازاد کرا. ناوەکەی لە ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٥دا بانگەشەیەکی فراوانتری بەدەستهێنا، کاتێک تیمێکی "موستەعرەبین" و ئەو گروپانەی کە یاوەری بوون لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە ڕۆژهەڵاتی رەفەح لەلایەن کەتائیبی عیزددین ئەلقەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماسەوە ئاشکرا کران. حەماس ڕایگەیاند کە ئەم گرووپە ڕاستەوخۆ لە ژێر چەتری "باندی یاسر ئەبو شەباب" چالاکی دەکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەناو وەزارەتی جەنگی رژێمی سەهیۆنییۆنی ڕایگەیاند کە لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ەوە و هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگ دژی غەززە تا ئەمڕۆ، ٢٢ هەزار ئەفسەر و سەربازی ئەم رژێمە بریندار بوون. بە وتەی بەناو وەزارەتەکە، ٥٨ لە سەدی ئەم بریندارەکان بەدەست شێوانی پەستانی دەروونیی دوای ڕووداو دەناڵێنن؛ ئامارێک کە بە ڕوونی پەردە لەسەر قوڵایی قەیرانی دەروونی لە سوپای سەهیۆنیدا لادەدات.
لە زیندانێکی شاری ماخالای ویلایەتی ئێل ئۆرۆی وڵاتی ئێکدوار لە نێوان بەندکراوەکان شەڕ رووی دا و ٩ کەس کوژران.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٥ ئەسیری فەلەستینی کە لە غەززە دەستبەسەریان کردبوو ئازاد کرد.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی لە نزیکەی قەلقیلیا لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو گەنجێکی فەلەستینییان بە سەختی بریندار کرد و ڕێگریان لە چوونەوەی تیمەکانی تەندروستی بۆ ناوچەکە کرد و لە ئەنجامدا گەنجە شەهید بوو.