تاهیر ئەلنونو: ئامادەین بۆ ڕێککەوتنێکی درێژخایەن ئەگەر ڕێز لە ئاگربەست بگیرێت
تاهیر ئەلنونو، یەکێک لە سەرکردەکانی حەماس ڕایگەیاند، ئامادەن بۆ ئاگربەستێکی درێژخایەن و چەکەکانی بەرخۆدان دەخرێنە ناو جبەخانەی فەرمی دەوڵەتی داهاتووی فەلەستین.
تاهیر ئەلنونو، یەکێک لە سەرکردەکانی حەماس لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە، حەماس ئامادەیە بۆ ئاگربەستێکی درێژخایەن ئەگەر رژێمی داگیرکەر بە تەواوی پابەند بێت بە ئاگربەستەکەوە.
سەبارەت بە داهاتووی ئامادەبوونی چەکداری بەرخۆدانی فەلەستین، ئەلنونو وتی، "چەکی بەرخۆدان بەشێکی سروشتی دەبێت لە جبەخانەی دەوڵەت دوای دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین."
ئەلنونو لە وتارێکدا لە گفتوگۆکانی سەبارەت بە جێگیرکردنی هێزێکی نێودەوڵەتی لە غەززە ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ پلانێکی ڕوون سەبارەت بە چوارچێوەی ئەرکێکی لەو شێوەیە نەخراوەتەڕوو، هەر هێزێک ئامانجی بێلایەنکردنی بەرخۆدان لە ڕێگەی هێزی چەکدارییەوە هەرگیز قبوڵ ناکرێت.
ئەلنونو وتی، "ئێمە ئامادەین بۆ ئاگربەستێکی درێژخایەن، بەمەرجێک داگیرکەران پابەندبن بە ئاگربەستەکەوە، چەکی بەرخۆدان دوای دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین دەبێتە بەشێک لە جبەخانەی دەوڵەت، بیرۆکەی هێزێکی نێودەوڵەتی چەکداماڵینی بەرخۆدان بە هێز ڕەتکراوەتەوە و هەرگیز باسی لێوە نەکراوە، هێشتا دیدگایەکی ڕوونمان بەدەست نەگەیشتووە سەبارەت بە پێکهاتەی نێودەوڵەتی هێز و ئەرکەکانی و شوێنەکانی جێگیرکردنی لە غەززە. ئێمە باوەڕمان بەوە نییە کە هیچ وڵاتێک ڕازی بێت پەیوەندی بە هێزێکەوە بکات کە ئەرکەکەی چەکداماڵینی بەزۆری غەززە لەخۆ بگرێت و تەماحەکانی نەتانیاهۆ لە سنوورەکانی فەلەستین زیاتر بێت و هەڕەشە لە وڵاتانی ناوچەکە بکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە پارێزگای ئاومۆری وڵاتی ژاپۆن بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٧ رووی دا و دوای بوومەلەرزەکە هۆشداری تسونامی درا.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس، ئەمڕۆ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، بڕیاری حکوومەتی بۆلیڤیای بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ رژێمی تاوانکاری سەهیۆنی دوای ١٤ ساڵ، بە توندی سەرکۆنە کرد.
سەرچاوە پزیشکییەکان لە غەززە ڕایانگەیاند، منداڵێکی ٨ مانگان لە غەززە بەهۆی سەرما گیانی لەدەستدا.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ چوار کەس بەرز بووەتەوە.