لە پاکستان هێرش کرایە سەر سەربازەکان: ٦ کوژراو و ٦ بریندار
لە ویلایەتی خەیبەر پەختونخوای وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی هێرشی گروپێکی چەکدار ٦ هێزی ئاسایش گیانیان لەدەستدا و ٦ کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە لە شارۆچکەی کوڕام لە ویلایەتی خەیبەر پەختونخوا رووی دا.
دەستنیشان کرا، شەڕ لە نێوان هێزەکانی ئاسایش و گروپە چەکدارەکە چەندین کاتژمێر خایاندووە.
لە ئەنجامی شەڕەکەدا ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و بەهۆی تاریکی تەرمی سەربازە کوژراوەکان بە دژواری لە ناوچەکە گواستراوە.
هەروەها ٦ کەسیش بریندار بوون و بریندارەکان گواسترانەوە نەخۆشخانە.
دوای رووداوەکە هێزی پشتیوانی ڕەوانەی ناوچەکە کرا و سەنگەرەکانی گروپەکانی چەکدار تۆپباران کران.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی شەڕەکەدا ٢ چەکدار کوژراون و ٢ چەکداریش بریندار بوونەتە. تاوەکو ئێستا هیچ بریندارێک یان تەرمی قوربانیێک نەدۆزراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە پارێزگای ئاومۆری وڵاتی ژاپۆن بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٧ رووی دا و دوای بوومەلەرزەکە هۆشداری تسونامی درا.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس، ئەمڕۆ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، بڕیاری حکوومەتی بۆلیڤیای بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ رژێمی تاوانکاری سەهیۆنی دوای ١٤ ساڵ، بە توندی سەرکۆنە کرد.
سەرچاوە پزیشکییەکان لە غەززە ڕایانگەیاند، منداڵێکی ٨ مانگان لە غەززە بەهۆی سەرما گیانی لەدەستدا.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بۆ چوار کەس بەرز بووەتەوە.