لە ئەندەنوسیا ئاگر لە باڵەخانەیەکی ٧ نهۆمی کەوتەوە: بەلایەنی کەمەوە ٢٢ کەس گیانیان لەدەستدا
لە جاکارتای پایتەختی ئەندەنوسیا بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی ٧ نهۆمی کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کەرەستەی ئەلیکترۆنی تێدا فرۆشرا، لانیکەم ٢٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی وتەی بەرپرسانی پۆلیس، پێدەچێت بڵێسەی ئاگرەکە لە نهۆمی یەکەمی بیناکە دەستیپێکردبێت و بەخێرایی بۆ نهۆمەکانی سەرەوە بڵاوبووەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی ئاگرەکەوە کارمەندانی فەرمانگەکان تووشی شڵەژان بوون و بەرەو پلیکانەکان ڕۆیشتوون، بەڵام بەهۆی دوکەڵی ئەستوور و بەرزبوونەوەی خێرای بڵێسەی ئاگرەوە، ژمارەیەکی زۆریان نەیانتوانیوە بیناکە بەجێبهێڵن.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کە ڕەوانەی شوێنی رووداوەکە کرابوون توانیان دوای نزیکەی ٣ کاتژمێر کارکردنی چڕ ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن. دەسەڵاتداران ڕایانگەیاند، بەهۆی ئاگرەکەوە ٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ڕاگەیەندراوە کە ڕەنگە ئاگرەکە بەهۆی شۆرت سیرکت یان تێکچوونی کارکردنی گەرمی لە پاتری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەدا بووبێت.
پێداچوونەوەی تەکنیکی و لێکۆڵینەوە فەرمییەکان بەردەوامن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
خالید مەشعەل، بەرپرسی نووسینگەی سیاسیی حەماس لە دەرەوە جەختی کردەوە کە دەبێت بە هەر شێوەیەک بێت فریاگوزاری بۆ غەززە دابین بکرێت و ئەمە هەمان ئەو شتەیە کە سەرکردایەتیی بزووتنەوەکە هەوڵی بۆ دەدات.
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی ڕایگەیاند کە سەرەڕای هەموو سەختییەکان، دانوستانەکانی پەیوەست بە گواستنەوە بۆ قۆناغی دووەم لە کەرتی غەززە لە حاڵی پێشکەوتندان.
فەلەستینییەک بە هۆی تەقەی داگیرکەران لە بەیت لاهیا گیانی لەدەست دا.