لافاو لە مەغریب: ژمارەی مردووان بۆ ٣٧ کەس بەرزبووەوە
لە شاری سەفی کە دەکەوێتە کەناراوەکانی ئەتڵەسی وڵاتی مەغریب ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە گەشتە ٣٧ کەس.
ئاماری کوژراوان لە شاری سافی لە کەناراوەکانی ئەتڵەسی مەغریب، رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، ئەوەش دوای لافاوێکی زۆر کە دوێنێ بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە دروستبوو.
دەسەڵاتدارانی مەغریب ڕایانگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاوەکانی مەغریبەوە بۆ ٣٧ کەس بەرزبووەتەوە.
دەسەڵاتداران ڕایانگەیاند، تا ئێستا ١٤ کەس لە نەخۆشخانەکە چارەسەر وەردەگرن، لەنێویاندا ٢ کەسیان لە چاودێری چڕدان.
کارەکانی هەڵسەنگاندنی زیانەکان لە شارەکەدا بەردەوامە.
بەهۆی بارانبارینەوە ئەمڕۆ لە شارەکەدا دەوام ڕاگیرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە پارێزگای ئیسفەهانی وڵاتی ئێران لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێک ١٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٣ کەسیش بریندار بوون.
ناوەندی توێژینەوەی دیلانی فەلەستین ڕایگەیاند رژێمی سەهیۆنی هێشتا ١٨ دیلی فەلەستینی لە زیندانەکانی خۆیدا هێشتووەتەوە کە هەریەکەیان زیاتر لە ٢٥ ساڵە بەشێوەیەکی بەردەوام لە بەندیدان.
دەزگای خێرخوازی نێودەوڵەتی ئیهۆ ئەبرار لە وڵاتی ئەتیۆپیا هاوکاری نەشتەرگەری ئاوی سپی چاو بۆ نەخۆشەکان ئەنجام دایەوە و هاوکاری پارەیی بە سەر منداڵە نەخۆشەکانی شێرپەنچە دابەش کرد.
لە وڵاتی مەکسیک لە ئەنجامی کەتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک لانیکەم ٧ کەس گیانیان لەدەستدا.