نەتەوە یەکگرتووەکان: بارانبارینەکانی ئەم دواییە زیانی بە ٥٥ هەزار خێزان لە غەززە گەیاند
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە بارانبارین و زریانەکانی ئەم دواییە لە کەرتی غەززە، کاریگەریی کردووەتە سەر نزیکەی ٥٥ هەزار خێزانی فەلەستینی و بووەتە هۆی زیانپێگەیشتن یان وێرانبوونی شوێنەکانی نیشتەجێبوون و سامانەکانیان.
فەرحان حەق، جێگری وتەبێژی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەگای ئەم ڕێکخراوە لە نیویۆرک وتی، "نووسینگەی هەماهەنگیی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان (ئۆچا) مەزەندەی کردووە کە تا ئەم ساتە نزیکەی ٥٥ هەزار خێزان لە ناوچە جیاوازەکانی غەززە بەهۆی لێکەوتەکانی بارانبارینی ئەم دواییەوە زیانیان بەرکەوتووە و پەناگە و سامانەکانیان زیانی پێ گەیشتووە یان بە تەواوی لەناو چووە."
بە وتەی ناوبراو، زریان و بارانە بەخوڕەکان هەروەها بوونەتە هۆی زیانپێگەیشتن بە دەیان فەزای دڵخوازی منداڵان لە غەززە و لە ئەنجامدا، چالاکییە پەیوەندیدارەکان بە پشتیوانی لە منداڵان پەکیان کەوتووە؛ بابەتێک کە ژیان و ئاسایشی نزیکەی ٣٠ هەزار منداڵی لە سەرانسەری ئەم ناوچەیەدا خستووەتە ژێر کاریگەرییەوە.
جێگری وتەبێژی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆتاییدا هۆشداریی دا کە کۆسپ و سنووردارکردنە بەردەوامە سەپێنراوەکان لەلایەن ڕژێمی داگیرکەرەوە، هێشتا ڕێگری دەکات لە پەرەسەندنی خێراتر و کاریگەرتری کارەکانی ڕێکخراوەکانی فریاگوزاریی مرۆیی لە کەرتی غەززە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٦٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ١٦٥ کەس.
کۆمەڵگەی پزیشکیی ناسر لە باشووری کەرتی غەززە هەواڵی شەهیدبوونی ساوایەکی فەلەستینیی لە ناوچەی مەواسیی خان یوونس بەهۆی سەرمای سەختەوە ڕاگەیاند.
کەناڵێکی نوێی ئاودێری بە توانای ئاودێری زیاتر لە ٥ هەزار هەکتار زەوی لە پارێزگای لەغمان لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان کەوتە کار.