شەهیدبوونی ساوایەکی یەک مانگانە لە خان یوونس بەهۆی سەرمای سەختەوە
کۆمەڵگەی پزیشکیی ناسر لە باشووری کەرتی غەززە هەواڵی شەهیدبوونی ساوایەکی فەلەستینیی لە ناوچەی مەواسیی خان یوونس بەهۆی سەرمای سەختەوە ڕاگەیاند.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند، "سەعید ئەسعەد عابیدینی ساوای یەک مانگانە، بەهۆی دابەزینی توندی پلەکانی گەرماوە گیانی لەدەست داوە."
وەزارەتی تەندروستی جەختی کردەوە کە بە تۆمارکردنی ئەم حاڵەتە، ژمارەی ئەو قوربانییانەی کە لە ئەنجامی شەپۆلی سەرما و بارودۆخی سەختی کەشوهەواوە بۆ نەخۆشخانەکانی غەززە گواستراونەتەوە، بۆ ١٣ کەس بەرز بووەتەوە.
ئەم رووداوە لە کاتێکدا روو دەدات کە بەهۆی بەردەوامیی قەیرانی مرۆیی، وێرانکاریی بەرفراوانی ماڵەکان و نیشتەجێبوونی هەزاران ئاوارە لە خێمە و شوێنە کاتییەکاندا، دانیشتووانی کەرتی غەززە بەتایبەت منداڵان و ساوایان، بەرەوڕووی مەترسیی جددیی سەرمای سەخت و کەمیی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان بوونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
تۆڕی پزیشکانی سوودان ڕایگەیاند، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا ١٦ کەس لە شارۆچکەی دەلەنجا لە ویلایەتی کۆردۆفانی باشوور گیانیان لەدەستداوە، هاوکات ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش ڕایانگەیاندووە کە پێشێلکاریی جددی بەرامبەر بە خەڵکی سڤیل لە سەرتاسەری وڵاتدا ئەنجام دەدرێت.
لەگەڵ تەواوی ڕێگرییەکان و بەربەستەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٥٠ هەزار مسوڵمان لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان لە ئەنجامی چالاکییەکانی خێرخوازی لە وڵاتی کینیا نەشتەرگەری ئاوی سپی چاو ئەنجام دایەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە بەدوای روودانی ٣ تەقینەوەی سەرچاوەگرتوو لە پاشماوەی بەجێماوی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی لە ناوچە جیاوازەکانی ئەم کەرتە، منداڵێک شەهید بووە و چەندین حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە و زیانی ماددی بەر ماڵی هاووڵاتییان کەوتووە.