ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٦٦٩ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٦٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ١٦٥ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ١ کەس گواسترایەوە نەخۆشخانە و ١٣ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٠ هەزار و ٦٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ١٦٥ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
تۆڕی پزیشکانی سوودان ڕایگەیاند، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا ١٦ کەس لە شارۆچکەی دەلەنجا لە ویلایەتی کۆردۆفانی باشوور گیانیان لەدەستداوە، هاوکات ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش ڕایانگەیاندووە کە پێشێلکاریی جددی بەرامبەر بە خەڵکی سڤیل لە سەرتاسەری وڵاتدا ئەنجام دەدرێت.
لەگەڵ تەواوی ڕێگرییەکان و بەربەستەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٥٠ هەزار مسوڵمان لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان لە ئەنجامی چالاکییەکانی خێرخوازی لە وڵاتی کینیا نەشتەرگەری ئاوی سپی چاو ئەنجام دایەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە بەدوای روودانی ٣ تەقینەوەی سەرچاوەگرتوو لە پاشماوەی بەجێماوی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی لە ناوچە جیاوازەکانی ئەم کەرتە، منداڵێک شەهید بووە و چەندین حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە و زیانی ماددی بەر ماڵی هاووڵاتییان کەوتووە.