ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، سزای نوێی بەسەر ئەو کەشتیانەی پەیوەستن بە ئێرانەوە سەپاندووە.
مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی جێبەجێکردنی واژۆکرد کە سیاسەتی "زۆرترین فشار لەسەر ئێران" جێبەجێ دەکات.
دوای کشانەوەی تاکلایەنە لەو ڕێککەوتنە ئەتۆمییەی کە لە مانگی ئایاری ٢٠١٨ لە نێوان ئەڵمانیا و پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئێران واژۆکرابوو، دۆنالد ترامپ سزای نوێی بەسەر تاراندا سەپاند و سیاسەتی "زۆرترین فشار"ی جێبەجێکرد.
لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ٧ی ئابی ٢٠١٨ یەکەم پاکێجی سزاکانی سەر ئێرانی دەرکرد و لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ دووەم پاکێجی سزاکانی سەر ئێرانی دەرکرد.
لەم دواییانەدا وەزارەتەکە ڕایگەیاند کە سزا بەسەر ئەو کەشتیانەی سەر بە ئێران دەسەپێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی کشتوکاڵی فەلەستین ڕاگەیاند، سەهیۆنییەکانی داگیرکەر و چەتەکانی جوولەکە هێرشیان کردە سەر کەناری ڕۆژئاوا و ٣ هەزار و ٤١٣ داریان بڕی.
ئەمڕۆ ستیڤ ویتکۆف نوێنەری ئەمریکا لە میامی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ کەسایەتییە باڵاکانی قەتەر، میسر و تورکیا بۆ تاوتوێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەست لە غەززە ئەنجام دەدات.
ئیدارەی دۆنالد ترامپ لە ئەمریکا بۆ ماوەیەکی نادیار تیروپشکی گرین کارتی ڕاگرت کە مافی ژیان و کارکردن لەو وڵاتە دەدات. بڕیاری ڕاگرتنی پرۆگرامەکە کە بە پرۆگرامی ڤیزەی کۆچبەرانی هەمەچەشنی (DV) ناسراوە، بە فەرمی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور، فڕۆکەیەکی بازرگانی Cessna 550 Citation II لەکاتی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی ناوچەیی ستاتسڤیل کەوتە خوارەوە و پێنج لە شەش کەسی ناو فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا.