ئیهۆ ئەبرار لە وڵاتی ئەتیۆپیا بیرێکی ئاو دروست دەکات و هاوکاری دابەش دەکات
دەزگای خێرخوازی نێودەوڵەتی ئیهۆ ئەبرار بە پشتیوانی خێرخوازەکان لە وڵاتی ئەتیۆپیا بیرێکی ئاو دروست کرد و هاوکاری بە سەر خەڵکی ناوچەکە دابەش کرد.
دەزگای نێودەوڵەتی خێرخوازی ئیهۆ ئەبرار بەردەوامە لە چالاکییەکانی لە وڵاتانی کیشوەری ئەفریقا.
دەزگاکە بە پشتیوانی خێرخوازەکان لە گوندێکی وڵاتی ئەتیۆپیا بە پشتیوانی خێرخوازەکان بیرێکی ئاو دروست کردەوە.
بیرەکە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی بە ئەنجامدانەوەی دوعا کرایەوە. بیرەکە بووە وەسیلەیەک بۆ ئەوەی سەدان کەس بتوانن ئاوی پاک و خاوێن بەدەست بهێنن.
هەروەها دەزگاکە لە ناوچەکە هاوکاری خۆراک و نان بە سەر خانەوادەکانی هەژار لە ناوچەکە دابەش کرد. ئەم چالاکییەکە بووە هۆی خۆشحالی گەلی ناوچەکە بە تایبەت منداڵەکان کە زۆرترین کاریگەری هەژاری لە سەریان هەیە.
دواتر شاندەکەی ئیهۆ ئەبرار چووە نیشتەجێگایەکی دیکە و لەوێ هاوکاری خواردن بە سەر سەدان کەسی هەژار دابەش کرد.
محەمەد زولکیف یلماز یەکێک لە بەرپرسانی ئیهۆ ئەبرار سەبارەت بە چالاکییەکەی ئەنجامدراو ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە قەیرانی مرۆیی لە کیشوەری ئەفریقا بەردەوامە.
ناوبراو وتی، "ئێمە وەک دەزگای نێودەوڵەتی خێرخوازی ئیهۆ ئەبرار بەردەوامین لە چالاکییەکانمان لە وڵاتی ئەتیۆپیای ئەفریقا. بۆ دابینکردنی ئاوی پێویست بۆ هەژارەکان لە حەوشەی مزگەوتێک بیرێکی ئاومان دروست کرد. بەم وەسیلەیە هەم گەلی گوندەکە هەمیش جەماعەتی مزگەوتەکە دەتوانن سوود لە ئاوەکە وەربگرن."
ناوبراو لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە هاوکاری نانیان بە سەر سەدان کەس دابەش کردوون و وتی، "ئێستا لێرە هاوکاری خواردنی گەرممان بە سەر سەدان برامان دابەش کرد. خودا لە هەموو ئەو کەسانە ڕازی بێت کە پشتگرییان لە ئێمە کردوون. إن شاء الله بە پشتیوانی خێرخوازەکان بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان. هەوڵ دەدەین بەم شێوەیە هاوکاری بە سەر زیاتر کەس دابەش بکەین."
چالاکییەکانی ئیهۆ ئەبرار لە ئەتیۆپیا دەبێتە هۆی خۆشحالی گەلی ناوچەکە کە زۆر پێویستیان بەم جۆرە هاوکارییانە هەیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان لە ئەنجامی چالاکییەکانی خێرخوازی لە وڵاتی کینیا نەشتەرگەری ئاوی سپی چاو ئەنجام دایەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە بەدوای روودانی ٣ تەقینەوەی سەرچاوەگرتوو لە پاشماوەی بەجێماوی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی لە ناوچە جیاوازەکانی ئەم کەرتە، منداڵێک شەهید بووە و چەندین حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە و زیانی ماددی بەر ماڵی هاووڵاتییان کەوتووە.
لە ڕووداوە جیاجیاکاندا لە ویلایەتی جارخاند لە هیندستان لە هێرشی فیلەکانی کێویدا ٥ کەس کوژران کە ٢یان ئافرەت بوون.
ئیبتیهال قەسام، نەوەی شەهید شێخ عیزەدین قەسام، لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی ئیتامار بن گەڤیر وەزیری توندڕەوی ئاسایشی ناوخۆی رژێمی سەهیۆنی بۆ تێکدانی مەزاری باپیرەی لە ناوچەی "بەلەد ئەلشێخ"ی سەر بە حەیفا، جەختی کردەوە کە ئەم هەڕەشانە دەربڕی ترسی قووڵی رژێمی داگیرکەرە لە پێگەی سیمبۆلیی شەهید عیزەدین قەسام.