فڕۆکەیەکی تایبەت لە سەر ڕێڕەوێکی فڕین لە ئەمریکا تێکشکا و ٥ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور، فڕۆکەیەکی بازرگانی Cessna 550 Citation II لەکاتی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی ناوچەیی ستاتسڤیل کەوتە خوارەوە و پێنج لە شەش کەسی ناو فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا.
فڕۆکەیەکی بازرگانی Cessna 550 Citation II لە کاتی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی ناوچەیی ستاتسڤیل لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور تێکشکا.
لە کۆی شەش کەسی ناو فڕۆکەکە، ٥ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
دوای تێکشکانی فڕۆکەکە، فڕۆکەکە ئاگری گرت و ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و ئەمبولانس ڕەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی (FAA) ڕایگەیاند، فڕۆکە تایبەتەکە فڕۆکەیەکی جۆری Cessna C550 بووە و لەکاتی نیشتنەوەدا کەوتووەتە خوارەوە، هەروەها لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ڕووداوە جیاجیاکاندا لە ویلایەتی جارخاند لە هیندستان لە هێرشی فیلەکانی کێویدا ٥ کەس کوژران کە ٢یان ئافرەت بوون.
ئیبتیهال قەسام، نەوەی شەهید شێخ عیزەدین قەسام، لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی ئیتامار بن گەڤیر وەزیری توندڕەوی ئاسایشی ناوخۆی رژێمی سەهیۆنی بۆ تێکدانی مەزاری باپیرەی لە ناوچەی "بەلەد ئەلشێخ"ی سەر بە حەیفا، جەختی کردەوە کە ئەم هەڕەشانە دەربڕی ترسی قووڵی رژێمی داگیرکەرە لە پێگەی سیمبۆلیی شەهید عیزەدین قەسام.
وەزارەتی کشتوکاڵی فەلەستین ڕاگەیاند، سەهیۆنییەکانی داگیرکەر و چەتەکانی جوولەکە هێرشیان کردە سەر کەناری ڕۆژئاوا و ٣ هەزار و ٤١٣ داریان بڕی.
ئەمڕۆ ستیڤ ویتکۆف نوێنەری ئەمریکا لە میامی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ کەسایەتییە باڵاکانی قەتەر، میسر و تورکیا بۆ تاوتوێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەست لە غەززە ئەنجام دەدات.