فیلەکانی کێوی لە هیندستان ٥ کەسی کوشت.
لە ڕووداوە جیاجیاکاندا لە ویلایەتی جارخاند لە هیندستان لە هێرشی فیلەکانی کێویدا ٥ کەس کوژران کە ٢یان ئافرەت بوون.
بەگوێرەی لێدوانی دەسەڵاتداران، ٣ کەس لە ناوچەی دارستانی سیرکا لە ناوچەی ڕامگارگیانیان لەدەستداوە. هەمان ڕۆژ لە گوندی جیدو سەر بە ناوچەی ئەنگارا سەر بە شاری ڕانچی، پیاوێکی تەمەن ٣٦ ساڵ لە هێرشێکی فیلدا کوژرا.
نیتیش کومار، ئەفسەری دارستانی هەرێمی ڕامگار ڕایگەیاند کە هەوڵەکانی ناسینەوە بۆ هەندێک لە کوژراوەکان لە ئارادایە، هەروەها تیمەکانی وەڵامدانەوەی فریاگوزاری و پارێزەرانی دارستانەکان لە نزیکەوە چاودێری ئەو ڕەوە فیلانە دەکەن کە بە ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.
لە رووداوێکی دیکەدا گیانلەدەستدانی ئەمیت کومار ڕاجوار تەمەن ٣٢ ساڵ تۆمار کرا. دەسەڵاتداران ڕایانگەیاندووە، ڕاجوار زۆر نزیک بووەتەوە لە ڕەوەیەکی هەشت فیلی کێوی بۆ ئەوەی گرتە ڤیدیۆیی بگرێت و وێنەی سێڵفی بگرێت، دواتر لەلایەن فیلەکانەوە هێرشی کراوەتە سەر و لەپێی دراوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە هێزە ئەمنییەکان بڵاویان کردووە، ڕەوە نزیکەی ٤٢ فیل دۆزراونەتەوە کە لە ناوچەی سنووری نێوان هەرێمەکانی ڕامگار و بۆکارودا دەسوڕێنەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی بەشی پۆلیسی ئەنگارادا هاتووە، کەسێک بە ناوی سانچاروا موندا لە کاتی وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوو کەس کە یەکێکیان ژنە، کە لە رووداوەکاندا بریندار بوون، تا ئێستاش لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
تۆڕی پزیشکانی سوودان ڕایگەیاند، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا ١٦ کەس لە شارۆچکەی دەلەنجا لە ویلایەتی کۆردۆفانی باشوور گیانیان لەدەستداوە، هاوکات ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش ڕایانگەیاندووە کە پێشێلکاریی جددی بەرامبەر بە خەڵکی سڤیل لە سەرتاسەری وڵاتدا ئەنجام دەدرێت.
لەگەڵ تەواوی ڕێگرییەکان و بەربەستەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ٥٠ هەزار مسوڵمان لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی هەینیان ئەنجام دایەوە.
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان لە ئەنجامی چالاکییەکانی خێرخوازی لە وڵاتی کینیا نەشتەرگەری ئاوی سپی چاو ئەنجام دایەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە بەدوای روودانی ٣ تەقینەوەی سەرچاوەگرتوو لە پاشماوەی بەجێماوی هێرشەکانی سوپای داگیرکەری سەهیۆنی لە ناوچە جیاوازەکانی ئەم کەرتە، منداڵێک شەهید بووە و چەندین حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە و زیانی ماددی بەر ماڵی هاووڵاتییان کەوتووە.