وەزارەتی ناوخۆی تورکیا: فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سیخوڕی و چاودێری دروستکراوی رووسیا دۆزرایەوە
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، لە شاری ئیزمیتی پارێزگای کۆجائێلی، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی جۆری ئۆرلان-١٠ی دروستکراوی رووسیا دۆزرایەوە، کە پێدەچێت بۆ سیخوڕی و چاودێریکردن بەکاردەهێنرێت.
ئەو هاووڵاتیانەی کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیان لە کێڵگەیەکدا لە گوندی چوبوکلوبالا لە شاری ئیزمیت لە کۆجائێلی بینیوە، دۆخەکەیان بۆ بەرپرسان ڕاگەیاندووە.
دوای زانیارییەک، تیمەکانی جەندرمە ڕەوانەی ناوچەکە کران. لێکۆڵینەوە لەبارەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە کەوتووەکە دەستیپێکردووە.
لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە رووداوەکە، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بە ڕەچەڵەک رووسییە و ڕایگەیاندووە، "ئەمڕۆ لە سنووری گەڕەکی چوبوکلوبالا لە قەزای کۆجایلی-ئیزمیت، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کە پێدەچێت لە جۆری ئۆرلان-١٠ بێت، کە بۆ مەبەستی سیخوڕی و چاودێری بەکاردێت و بە ڕەچەڵەک ڕووسییە، دۆزرایەوە و لێکۆلینەوە لەبارەی بابەتەکەدا بەردەوامە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەهۆی هێرشێکی چەقۆوە لە وێستگەیەکی میترۆ لە تایوان ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥ کەسیش بریندار بوون.
داگیرکەرانی سەهیۆنی قوتابخانەیەکیان کردە ئامانج کە شوێنی نیشتەجێبوونی پەنابەران لە گەڕەکی توفاح لە غەززە بوو. ئەم هێرشە کە لە کاتی ئاهەنگی هاوسەرگیریدا ڕوویدا و بووە هۆی شەهیدبوونی ٥ فەلەستینی کە زۆربەیان منداڵ بوون و ٥ کەسی دیکەش بریندار بوون. داگیرکەران بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک ڕێگریان لە تیمە پزیشکییەکان کرد کە بگەنە ناوچەکە.
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی، پەسەندکردنی پلانی دروستکردنی شارۆچکەیەکی نوێی نیشتەجێبوون لە ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو لەلایەن بەتسەلئێل سمۆتریچ بەناو وەزیری دارایی کابینەی توندڕەوی رژێمی داگیرکەری بە توندی ئیدانە کرد.