هێرشی بە چەقۆ لە وێستگەی میترۆ لە تایوان: ٣ کەس کوژران
بەهۆی هێرشێکی چەقۆوە لە وێستگەیەکی میترۆ لە تایوان ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥ کەسیش بریندار بوون.
لە تایپەی پایتەخت، هێرشبەرێک سەرەتا بۆمبێکی دوکەڵی بۆ وێستگەیەکی میترۆ فڕێدا، دواتر بە شێوەیەکی هەڕەمەکی بە چەقۆ هێرشی کردە سەر ئەوانەی دەوروبەری.
ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسیش بریندار بوون.
هێرشبەرەکە کە چووە ناو مۆڵێکی تری بازرگانییەوە، دوای ئەوەی لە نهۆمی پێنجەمەوە خۆی هەڵدا گیانی لەدەستدا.
هێزەکانی ئاسایش و ئەمبولانس ڕەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
دەسەڵاتداران ئاماژەیان بەوەشکردووە، هێرشبەرەکە پێشینەی تاوانکاری و فەرمانی دەستگیرکردنی نەدراوە.
هێشتا پاڵنەری هێرشەکە دیاری نەکراوە و پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٩٢٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ١٨٥ کەس.
لە شارۆچکەی ماناسی پارێزگای بالیکەسیری وڵاتی تورکیا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کەوتە ناو کێڵگەیەکی چۆڵەوە. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بۆ پشکنین ڕەوانەی ئەنقەرە کراوە.
سەرەڕای ئاگربەست لە غەززە ڕاگەیەندراوە بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی غەززە و شەهیدکردنی مەدەنییەکان.
لە غەززە، ئاسایشی بەرخۆدان داخستنی "دەرگای تەوبە"ی ڕاگەیاند کە بە بریکارەکانی پەیوەندیدار بە داگیرکەرانەوە دراوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە دۆسیەی هەندێک هاوکار کە خۆیان ڕادەست کردووە دەستیان بە ڕێوشوێنی یاسایی کردووە، هاوکات ئەو تۆڕانەی کە ماونەتەوە بە تەواوی هەڵدەوەشێنەوە.