رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست: سەرانسەری غەززە بۆردومان دەکرێت
سەرەڕای ئاگربەست لە غەززە ڕاگەیەندراوە بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی غەززە و شەهیدکردنی مەدەنییەکان.
داگیرکەرانی سەهیۆنی جارێکی دیکە ڕێککەوتنی ئاگربەستیان پێشێل کرد. هێرشی تۆپخانە و بۆردومانی بیناکان و تۆپبارانی توند لە زۆر ناوچە بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی غەززە ڕاپۆرت کراوە.
بەگوێرەی سەرچاوە مەیدانییەکان، باڵەخانەکانی بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە کراونەتە ئامانج؛ ناوچەکە بە تەقەی بێوچانی تۆپخانە و هێرشی هێلیکۆپتەر گەمارۆ دراوە. لە بەشی ناوەڕاستیشدا، هێزە داگیرکەرەکان بەردەوام بوون لە هێرشە تۆپخانەکانیان لە دیوی ڕۆژهەڵاتی کەمپی پەنابەرانی ئەلمەغازی.
لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی خان یونس و لە شاری رەفەح باس لەوە کرا کە هێزە داگیرکەرەکان لە زرێپۆشەکانەوە تەقەی قورسیان کردووە و ناوبەناو بۆردومانی تۆپخانەیان ئەنجام داوە. دەوترێت هێرشەکان ڕاستەوخۆ ئەو ناوچانەیان کردۆتە ئامانج کە خەڵکی سڤیل تێیدا نیشتەجێن.
لەلایەکی دیکەوە، ئێوارەی دوێنێ، هێزە داگیرکەرەکان ناوەندێکی پەروەردەیی سەر بە وەزارەتی پەروەردەیان لە گەڕەکی توفە لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە تۆپباران کرد، کە خێزانە ئاوارەبووەکانی تێدا نیشتەجێیە، ٦ فەلەستینی شەهید بوون.
ئەم هێرشانەی رژێمی سەهیۆنی جارێکی دیکە پێشێلکردنی سیستماتیکی ڕێککەوتننامەی ئاگربەست نیشان دەدەن و هەڕەشە بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لە غەززە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ قووڵتر دەبێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕێکخراوی لێکۆلینەوەی سەربازی ئالما سەر بە رژێمی داگیرکەر لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کرد کە حزب الله لانیکەم ٢٠ هەزار مووشەکی هەیە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٩٢٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ١٨٥ کەس.
لە شارۆچکەی ماناسی پارێزگای بالیکەسیری وڵاتی تورکیا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کەوتە ناو کێڵگەیەکی چۆڵەوە. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بۆ پشکنین ڕەوانەی ئەنقەرە کراوە.