رژێمی داگیرکەر: حزب الله لانیکەم ٢٠ هەزار مووشەکی هەیە
ڕێکخراوی لێکۆلینەوەی سەربازی ئالما سەر بە رژێمی داگیرکەر لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کرد کە حزب الله لانیکەم ٢٠ هەزار مووشەکی هەیە.
لە ڕاپۆرتەکە باس لەوە کرا کە ئەم ئامارە ئەو مووشەکانە لەخۆناگرێت کە حزب الله ئەمساڵ بەدەستی هێناوە.
رام ئەمیناخ راوێژکاری ئابووری پێشووی بەناو سەرئەرکانیی سوپای رژێمی داگیرکەر پێشتر لە ڕاگەیەندراوەکانی باس لە مووشەکەکانی حزب الله کردبوو و دانی بەوەنابوو کە حزب الله لەبارەی کۆگای مووشەک یەکێکە لە باشترین ٥ ڕێکخراوی جیهان.
هەروەها باسی لەوە کردبوو کە "ئیسرائیلییەکان ئەوەندەی پێویست ئاگایان لە خەتەری حزب الله نییە."
ناوبراو سەبارەت بە هێزی سەربازی رژێمی داگیرکەر باسی لەوە کرد کە ئەگەر شەڕێکی ڕاستەخۆ لەگەڵ لوبنان روونەدات ناتوانرێت حزب الله شکەست بدرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٠ هەزار و ٩٢٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ١٨٥ کەس.
لە شارۆچکەی ماناسی پارێزگای بالیکەسیری وڵاتی تورکیا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کەوتە ناو کێڵگەیەکی چۆڵەوە. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە بۆ پشکنین ڕەوانەی ئەنقەرە کراوە.
سەرەڕای ئاگربەست لە غەززە ڕاگەیەندراوە بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە تۆپبارانکردنی غەززە و شەهیدکردنی مەدەنییەکان.