عێراق: هاتنی گازی سروشتی لە ئێرانەوە پچڕا
عێراق ڕایگەیاند، ڕاگرتنی تەواوەتی گواستنەوەی گازی سروشتی لە ئێرانەوە بووەتە هۆی پچڕانی پێدانی کارەبا لە سەرتاسەری وڵاتدا.
وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی پچڕانی غازی سروشتی، بەشێک لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا داخران و هەندێکی دیکەش توانای بەرهەمێهێنانی کارەبایان کەمکردەوە، لە ئەنجامدا لە نێوان ٤ هەزار بۆ ٤ هەزار و ٥٠٠ مێگاوات لە سیستەمی کارەبادا زیان بەرکەوتووە.
وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو کە ئێران نووسراوێکی فەرمی ناردووە و بە هۆکاری بەپەلە وەستانی تەواوەتی گواستنەوەی گازی سروشتی ڕاگەیاندووە و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوت، بەکارهێنانی سووتەمەنی بەدیلی ناوخۆیی بۆ دابینکردنی وێستگەکانی بەرهەمهێنان بەکاردەهێنرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بەرهەمهێنان هێشتا لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە و هەرچەندە هەندێک وێستگەی کارەبا بەهۆی کەمیی غازەوە کاریگەرییان لەسەرە، بەڵام بەردەوامن لە کارکردن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە پارێزگای تایتونگی وڵاتی تایوان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.١ رووی دا.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی لە شارۆچکەی بیزەریە لە باکووری ڕۆژئاوای نابلوس ماڵی فەلەستینی مەلیک ئیسماعیل سەلیم ڕووخاند کە لە نزیک بەیت لەحم شەهید کرابوو.
لە شاری دوربانی وڵاتی ئەفریقای باشوور لە ئەنجامی هەڵسانی لافاو ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و لە ئەنجامی هێرشەکەدا کرێکارێکی فەلەستینی شەهید بوو و ٩ کەسیش بریندار بوون.