لە تونس سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ ١١ تۆمەتباری دۆسیەی تیرۆرکردنی فەرماندەی قەسامی
دادگایەک لە تونس، سزای زیندانی هەتاهەتایی بە سەر ١١ تۆمەتباری دۆسیەی تیرۆرکردنی محەممەد ئەلزەواری، ئەندازیاری فڕۆکەوانیی تونسی و یەکێک لە فەرماندە تەکنیکییەکانی کەتائیبی قەسام، باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس سەپاند.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە دادوەرییەکانی تونس، ئەم حوکمە دوای بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا لە بەشی تاوانکاری تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانی تیرۆر لە دادگای بەرایی تونس دەرچوو.
موختار ئەلجەماعی، ئەندامی دەستەی پارێزەران، ڕایگەیاند کە سەرجەم تۆمەتباران لە کاتی دەرچوونی حوکمەکەدا ئامادە نەبوون (غیابی بوون) و هەموویان لە دۆخی هەڵاتندان.
بەپێی ڕاگەیاندنی دەزگای دادوەریی تونس، ١١ تۆمەتبار بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی محەممەد ئەلزەواری دادگایی کران. لە نێوانیاندا، دوو هاووڵاتیی بۆسنیایی بە ناوەکانی ئێریک ساراک و ئالان کامزیتش وەک ئەنجامدەرانی ڕاستەوخۆی تیرۆرەکە ناسێنراون. هەروەها شەش هاووڵاتیی بیانیی دیکە و سێ هاووڵاتیی تونسی لەم دۆسیەیەدا وەک تۆمەتبار ناسێنراون.
محەممەد ئەلزەواری لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦، لە تەمەنی ٤٩ ساڵیدا، لە بەردەم ماڵەکەیدا لە شاری سەفاقس لە باشووری تونس، کاتێک دەویست سواری ئۆتۆمبێلەکەی بێت، تیرۆر کرا. هێرشبەران بە تەقەکردنی ٢٠ گولڵە ئەم ئەندازیارە تونسییەیان کوشت. ئەو لە کاتی تیرۆرکردنەکەیدا، کاری لەسەر پڕۆژەیەکی زانکۆیی دەکرد بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی دکتۆرا لە بواری دروستکردنی ژێردەریایی بێ سەرنشین.
دوای ئەم تیرۆرە، بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە ئەلزەواری یەکێک لە ئەندامانی کەتائیبی قەسام، باڵی سەربازیی ئەم بزووتنەوەیە بووە و سەرپەرشتی پڕۆژەی پەرەپێدانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی "ئەبابیل ١"ی کردووە.
حەماس لە هەمان کاتدا، دەزگای هەواڵگریی دەرەکیی رژێمی سەهیۆنی (مۆساد)ی بە دەست هەبوون لەم تیرۆرەدا تۆمەتبار کرد.
بەپێی ڕاگەیاندنی قەسام، فڕۆکە بێفڕۆکەوانە دیزاینکراوەکان لەلایەن ئەلزەوارییەوە لە ئۆپەراسیۆنی تۆفانی ئەلقەسا لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ بەکار هێنران. ئەلقەسام بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک، دیمەنەکانی بەکارهێنانی ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە خۆکوژییانەی نمایش کرد کە دوای فڕین، لە ئامانجە دیاریکراوەکان دەدەن و دەتەقنەوە.
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "ئەلزەواری" بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٥ وەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هەواڵگری ناسێنرا و یەکەم دەرکەوتنی مەیدانیی دەگەڕێتەوە بۆ ١٩ی ئایاری ٢٠٢١ لە شەڕی سەیف ئەلقودس. ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە بە هەڵگرتنی تەقەمەنیی سووک و بەهۆی قەبارەی بچووک و شوێنەواری گەرمیی کەم، توانای نزیکبوونەوەی لە ئامانج بەبێ ئاشکرابوون و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی بە وردیی بەرزی لە دوورەوە هەیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەر لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا هەڵیکوتایە سەر چەند ناوچەیەکی کەناری ڕۆژئاوا و نزیکەی ٣٠ کەسی دەستبەسەر کرد.
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە عێراق پێویستی بە "ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی" لەگەڵ رژێمی داگیرکەر نییە، هەروەها تیشکی خستە سەر گرنگی یەکێتی کۆمەڵایەتی.
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە تورکیا ١١٥ کەس بە گومانی داعشی بوون دەستبەسەر کران.