سوریا دراوێکی نوێ دەخاتە ڕوو
بانکی ناوەندیی سووریا خستنەبازاڕی پارەیەکی نوێی سووریای ڕاگەیاند.
حەسریە پارێزگاری بانکی ناوەندی سوریا، فەرمانی ژمارە ٢٩٣ی ساڵی ٢٠٢٥ی سەبارەت بە هێنانەکایەی دراوی نوێی دەرکرد. بەپێی ئەم فەرمانە، پرۆسەی گۆڕینی دراو لە ١ی ١ی ٢٠٢٦ دەست پێدەکات.
حەسریە ئاماژەی بەوەشکرد، دراوی نوێ هەنگاوێکی گرنگی نیشتمانییە کە دەستپێکی سەردەمێکی نوێی ئابووری و دراوییە، ئاماژەی بەوەشکرد، دراوی نوێی سووریا نوێنەرایەتی هێمای سەروەری داراییمان دەکات لە دوای ئازادی و دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە کە بە هاوکاری هەموو لایەک لەژێر بەڕێوەبردنی بانکی ناوەندی سووریادا بنیات نراوە.
حەسریە وتی، "ئەمە دەستکەوتێکی نیشتمانی دەبێت هەروەها هەنگاوێکی بەهێزە بەرەو سەقامگیری و بوژانەوەی ئابووری."
حەسریە ڕایگەیاندووە، وردەکارییەکان سەبارەت بە دراوی نوێ لە ٢٨ی کانوونی دووەمدا بڵاودەکرێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان لە ئەنجامی چالاکییەکانی لە بەنگلادیش هاوکاری پارە بە سەر منداڵەکانی یەتیم دابەش دەکات.
لە کەمپی ئاوارەکانی ئەلشاتی، لە ڕۆژئاوای شاری غەززە، ڕێوڕەسمێکی قورئانی بە بەشداریی نزیکەی ٥٠٠ حافیزی قورئانی کەریم بەڕێوەچوو. رووداوێک کە سەرەڕای ٢ ساڵ جەنگ و وێرانکاری، دیمەنێک لە خۆشی، هیوا و خۆڕاگریی بۆ شەقامەکانی کەمپەکە گەڕاندەوە.
وەزارەتی کشتوکاڵی فەلەستین ڕایگەیاند هێزە داگیرکەرەکانی سەهیۆنی و جووە هاوردەکان لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە ٨ هەزار دار، کە بەتایبەتی داری زەیتوون بوون، لە ناوچە جیاوازەکانی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو هەڵکەندووە و لەناویان بردووە.
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بە بۆنەی شەوی ڕەغائیب لە کەناری غەززە هاوکاری خواردن دابەش کرد کە ڕووبەڕووی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بووە.