غەززە بە قورئان دەبووژێتەوە: مەراسیمی پێدانی ئیجازەنامە بە ٥٠٠ حافیز بەڕێوەچوو
لە کەمپی ئاوارەکانی ئەلشاتی، لە ڕۆژئاوای شاری غەززە، ڕێوڕەسمێکی قورئانی بە بەشداریی نزیکەی ٥٠٠ حافیزی قورئانی کەریم بەڕێوەچوو. رووداوێک کە سەرەڕای ٢ ساڵ جەنگ و وێرانکاری، دیمەنێک لە خۆشی، هیوا و خۆڕاگریی بۆ شەقامەکانی کەمپەکە گەڕاندەوە.
بە پێی هەواڵێکی ناوەندی ڕاگەیاندی فەلەستین، ڕێوڕەسمەکە بە دروشمی "غەززە بە حافیزانی قورئان دەبووژێتەوە" و بە پاڵپشتیی لیژنەی فریاگوزاری و هاوکاریی دەزگای "ئەیاد ئەلخەیر" و دەزگای خێرخوازیی کوێتی "عالیە" بەڕێوەچوو. بەشداربووان بە خوێندنەوە، تەکبیر و تەهلیل، لە ڕیزگەلێکی ڕێکخراودا بە ڕێڕەوەکانی کەمپەکەدا ڕۆیشتن و بە هەڵگرتنی قورئان، ئاڵای فەلەستین و پلاکاردە هیوابەخشەکان، پەیامی خۆڕاگرییان نیشان دا.
دانیشتووانی کەمپەکە لە پەراوێزی ڕێڕەوەکەدا، بە چەپڵەڕێزان و نزاکردن، هاوڕێیەتی ئەم دیمەنانەیان کرد؛ کەشێک کە شەقامە زیانبەرکەوتووەکانی جەنگی بۆ چەند کاتژمێرێک کردە شوێنێکی پڕ لە ئارامی و هاوسۆزی.
ئیبتیسام ئەبووهوەیدی، یەکێک لە حافیزانی قورئان کە لە سەردەمی جەنگدا قورئانی بەتەواوی لەبەر کردووە، وتی بەردەوامبوون لە لەبەرکردنی قورئان لە ژێر بۆردووماندا ئاسان نەبوو، بەڵام قورئان سەرچاوەی هێز و سەقامگیریی ئەو بووە لە سەختترین ساتەکاندا. ئەو جەختی کردەوە پابەندبوون بە قورئانەوە ڕێگایەکە بۆ پاراستنی هیوا.
موشیرە ئەبو وەتفە، یەکێک لە کەسوکاری حافیزەکان، هەروەها بە ئاماژەدان بە بەردەوامیی ئامادەبوونی منداڵان لە بازنەکانی لەبەرکردنی قورئان سەرەڕای هەژاری و گەمارۆدان، وتی، "ئەم ڕێوڕەسمە ورەی خەڵکی بەرز کردەوە و باوەڕی ئەوانی بە ڕۆڵی قورئان لە ژیانی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتیدا بەهێزتر کرد."
لە کۆتاییدا، خەڵاتی ڕێزلێنان و دیاریی سیمبوولی بەخشرا بە حافیزان ژن و پیاو. ڕێکخەران جەختیان کردەوە ئەم دەستپێشخەرییە بەشێکە لە هەوڵە جەماوەرییەکان بۆ پاراستنی ناسنامەی ئایینی و بەها ئەخلاقییەکان لە بارودۆخی سەختی غەززەدا.
بەپێی ئامارەکان، لە ماوەی دوو ساڵ جەنگدا، زیاتر لە ٨٣٥ مزگەوت بەتەواوی و زیاتر لە ١٨٠ مزگەوت بە شێوەیەکی بەشەکی وێران بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان لە ئەنجامی چالاکییەکانی لە بەنگلادیش هاوکاری پارە بە سەر منداڵەکانی یەتیم دابەش دەکات.
وەزارەتی کشتوکاڵی فەلەستین ڕایگەیاند هێزە داگیرکەرەکانی سەهیۆنی و جووە هاوردەکان لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە ٨ هەزار دار، کە بەتایبەتی داری زەیتوون بوون، لە ناوچە جیاوازەکانی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو هەڵکەندووە و لەناویان بردووە.
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بە بۆنەی شەوی ڕەغائیب لە کەناری غەززە هاوکاری خواردن دابەش کرد کە ڕووبەڕووی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بووە.