رژێمی داگیرکەر بە فەرمی دان بە سۆماڵیلاند دەنێت: وڵاتی سۆماڵ ناڕەزایەتی نیشان دەدات
حکومەتی سۆماڵ بە شێوەیەکی توند بڕیاری رژێمی داگیرکەر بۆ ناسینی "سۆماڵیلاند"ی رەتکردەوە. حکومەتی مۆگادیشۆ جەختی لەوە کرد کە سۆماڵ وڵاتێکی تاکپارەچەیە و ناتوانرێت دابەش بکرێت.
حکومەتی سۆماڵ کاردانەوەی توندی بەرامبەر بە ڕاگەیاندنی رژێمی سەهیۆنی بە داننان بە سەربەخۆیی ناوچەی دابڕێنراو لە باکووری ئەو وڵاتە کە خۆی بە "سۆمالیلاند" ناودەبات، نیشان دا. ئیدارەی مۆگادیشۆ ئەو هەنگاوەی بە "لە ڕووی یاساییەوە پووچەڵ" وەسف کرد و سۆماڵی بە دەوڵەتێکی تاکپارچە و دابەشنەکراو ڕاگەیاند.
بەیاننامەیەکی نووسینگەی حەمزە عەبدی بارێ، سەرۆکوەزیرانی سۆماڵ ڕایگەیاند، "کۆماری فیدراڵی سۆماڵ پابەندبوونی ڕەها و بێ دەستبەسەرداگرتنی خۆی بە سەروەری و یەکێتی نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکەی دووپاتدەکاتەوە." لەو بەیاننامەیەدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەم کارەی رژێمی سەهیۆنی هێرشێکی بە ئەنقەست و نایاساییە بۆ سەر سەروەری سۆماڵ.
حکومەت بە شێوەیەکی دوور لە دوو دڵی ڕایگەیاند کە ئەو ناوچەیەی کە بە سۆماڵیلاند ناسراوە بەشێکی دانەبڕاوە لە خاکی سۆماڵ و ناتوانرێت هیچ دانپێدانانێک، خۆبەدەستەوەدانێک، یان ڕێوشوێنێکی سیاسی بەسەریدا بگیرێتەبەر. لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "سۆماڵ یەک دەوڵەتە و هەر دانپێدانانێک کە ئەم ڕاستییە بکاتە ئامانج، پووچەڵە".
حکوومەتی مۆگادیشۆ هۆشداری دا لەوەی کە ئەم کردەوەی رژێمی سەهیۆنی نەک تەنیا سۆماڵ، بەڵکو قۆڕنی ئەفریقا، دەریای سوور، کەنداوی عەدەن و تەواوی ناوچەکەش ناسەقامگیری دەکات.
حکومەتی سۆماڵ ڕایگەیاند کە هەموو ڕێگا دیپلۆماسی و سیاسی و یاساییەکان لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان کەڵک وەردەگرێت بۆ بەرگریکردن لە سنوور و سەروەرییە نێودەوڵەتییە دانپێدانراوەکانی وڵاتەکە. هەروەها داوای لە هەموو وڵاتان کردووە پابەندبن بە بنەماکانی دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ و ڕێزگرتن لە یەکپارچەیی خاک.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا دەستی لە پرسی فەلەستین کەوتووە و جەختی لەسەر بەردەوامی پاڵپشتی سۆماڵ لە مافە ڕەواکان و مافی چارەی خۆنووسینی گەلی فەلەستین کردەوە. حکومەت بە شێوەیەکی دوور لە دوو دڵی داگیرکاری و ئاوارەبوونی زۆرەملێ و گۆڕانکاری دیمۆگرافی و سیاسەتی نیشتەجێبوونی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند "هەرگیز قبوڵ ناکەین گەلی فەلەستین بێ دەوڵەت بمێنێتەوە".
لە لایەکی دیکەوە ئەم بڕیارەی رژێمی سەهیۆنی لە جیهانی عەرەبی و ئەفریقادا ئیدانەکردنی بەربڵاوی لێکەوتەوە. یەکێتی ئەفریقا، میسر، سعودیە، ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو، دەسەڵاتی فەلەستین، کۆمکاری عەرەبی و تورکیا، پابەندبوونی خۆیان بە یەکگرتوویی و سەروەری سۆماڵ دووپاتکردەوە و بڕیاری دانپێدانانەکەیان شەرمەزار کرد.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە بەیاننامەیەکدا بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست ڕایگەیاندووە، لە ئێستادا بیر لە داننان بە سۆماڵیلاند ناکەنەوە و "پەلە ناکەن" بۆ ئەو بابەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بەردەوامە لە چالاکییەکانی لە وڵاتی ئەتیۆپیا. لە ئەنجامی چالاکییەکاندا هاوکاری پارەیی بە سەر یەتیمەکان دابەش کرد.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی فەرمی، وێڕای ستایشی کردەوە دژە سەهیۆنییەکان لە ناوچەکانی “بەیسان” و “ئەلعەفوولە”، ئەوەی بە کاردانەوەیەکی یەکلاکەرەوە دژی سیاسەتە تاوانکارانەکانی رژێمی داگیرکەر زانی.
لە ئەنجامی هێرشێکی بە چەقۆ بۆ سەر کارگەیەکی وڵاتی ژاپۆن ١٤ کەس بریندار بوون و هێرشکارەکە دەستبەسەر کران.