ئەمریکا سزای بەسەر ١٠ قەوارە و کەسایەتی ئێران و ڤەنزوێلادا سەپاندووە
ئەمریکا ڕایگەیاند کە سزای بەسەر کۆی گشتی ١٠ قەوارە و کەسایەتی ئێران و ڤەنزوێلا سەپاندووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ١٠ قەوارە و کەسایەتی کە هەڵکەوتوون لە ئێران و ڤەنزوێلا بۆ لیستی سزاکانی زیاد کردووە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو کەس و لایەنانە بریتین لە کۆمپانیایەکی ڤەنزوێلی کە بەشداری لە فرۆشتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی ئێراندا کردووە، هەروەها ڕێکخراو و کەسانی پشتیوانی لە بەرنامەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بالیستیکی ئێران.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەدا کە بەردەوامی ئێران لە دابینکردنی چەک بۆ ڤەنزوێلا مەترسی لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دروست دەکات و ڕاگەیاند، "بڕیاری سزاکانی ئەمڕۆ جەخت لەسەر گرنگی سەپاندنەوەی سزاکان و کۆت و بەندەکانی دیکە دەکاتە سەر ئێران بەگوێرەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایش. ئەو قەوارە و کەسانەی ئەمڕۆ دەستنیشانکراون، ئەوە نیشان دەدەن کە ئێران چالاکانە فرۆکە بێفڕۆکەوانە سەربازییەکانی فراوان دەکات و بەردەوامە لە دابینکردنی کەرەستەی پەیوەندیدار بە مووشەکەکەی."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا، کەناری ڕۆژئاوا زنجیرەیەک هێرش، تێکهەڵچوون و هەنگاوی مەیدانیی هێزە داگیرکەرەکانی لە چەندین شار و شارۆچکەی فەلەستینی بەخۆیەوە بینی.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، "شەپۆلێکی دیکەی باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. بەگوێرەی پێشبینییەکان، پلەی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان دادەبەزێت."
إتحاد العلماء (یەکێتی زانایان و قوتابخانە ئیسلامییەکان) بە بۆنەی شەهادەتی ئەبوو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام و چەند فەرماندەیەکی دیکەی قەسامی پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.