ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧١ هەزار و ٢٦٩ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧١ هەزار و ٢٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٢٣٢ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٣ کەس گواسترایەوە نەخۆشخانە کە ٢یان لە ژێر باڵەخانە ڕوخاوەکاندا دەرێنرابوون و ١٠ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧١ هەزار و ٢٦٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٢٣٢ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی غەززە ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٥٦ ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی لە کاتی ئەرکدا شەهید بوون و ژمارەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە سەرەتای هێرشە جینۆسایدییەکانەوە شەهید بوون گەیشتووەتە ٢٧٥ ڕۆژنامەنووس.
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان لە یەمەن ژەمی گەرمی بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکاندا دابەش کرد کە قەیرانی مرۆیی لەوێ بەردەوامە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە بۆنەی ڕۆژی وەفا بۆ ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی جەختی کردەوە کە ڕۆڵی ڕۆژنامەنووسی فەلەستینی بەهێزتر لە گولڵەکانی داگیرکەران دەمێنێتەوە و تاوانەکانی رژێمی داگیرکەر هەرگیز توانای بێدەنگکردنی دەنگی ڕاستییان نییە.