لە باشووری نابلوس گەنجێکی فەلەستینی شەهید بوو
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین هەواڵی شەهیدبوونی گەنجێکی فەلەستینی بە گولڵەی سەربازانی داگیرکەری سەهیۆنی لە باشووری نابلوس لە باکووری کەناری ڕۆژئاوا ڕاگەیاند.
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین ئاماژەی بەوەش دا کە خەتاب محەممەد سەرحان دەراغمە، گەنجی ٢٦ ساڵانی فەلەستینی لە گوندی ئەللوببانی شەرقی لە باشووری نابلوس، کرایە ئامانجی گولڵەی سەربازانی سەهیۆنی و شەهید بوو.
سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاند ئەم رووداوە لە نزیک دەروازەی باشووری گوندەکە، لەسەر ڕێگای نابلوس - ڕامەڵڵا رووی داوە. لەم تەقەکردنەدا، گەنجێکی دیکەش بریندار بوو کە دۆخی بە جێگیر ڕاپۆرت کراوە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی حکوومیی سەلەفیت گواستراوەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شاهزادە دەمیر پەرلەمانتاری عەنتاب و جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار بەشداری لە ڕێپێوانی غەززە لە ئیستانبوول کرد.
لە شارۆچکەی کرانس-مۆنتانای باشووری سویسرا لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی بەهێز ئاگر دەرکەوت و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر کەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.
شەهید حەکەم ئەلعیسا ناسراو بە "ئەبوو عومەری سووری"، لە دیارترین فەرماندە سەربازییەکانی کەتائیبی عیزەدین ئەلقەسام و یەکێک لە داڕێژەرانی سەرەکیی ئۆپەراسیۆنی مێژوویی "تۆفانی ئەقسا" بوو کە دوای دەیان ساڵ تێکۆشان لە گۆڕەپانەکانی جەنگی نێودەوڵەتی و ئاوەدانکردنەوەی توانای سەربازیی بەرگری لە غەززە، لە حوزەیرانی ٢٠٢٥ لەلایەن رژێمی سەهیۆنییەوە شەهید کرا.