جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار بەشداری لە ڕێپێوانی غەززە لە ئیستانبوول دەکات
شاهزادە دەمیر پەرلەمانتاری عەنتاب و جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار بەشداری لە ڕێپێوانی غەززە لە ئیستانبوول کرد.
ڕێپێوانەکە لە یەکەم ڕۆژی ساڵ لە سەر پردی گالاتا لە ئیستانبوول بە بەشداری هەزاران کەس بەڕێوەچوو.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب کە بەشداری لە ڕێپێوانەکە کردبوو دوای بەرنامەکە لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو وتی، "لە یەکەم ڕۆژی ساڵدا بۆ پشتیوانی لە غەززە لە گالاتا ڕێپێوانمان کرد. بەرنامەکە کە بە نوێژی بەیانی دەستی پێکرد، خوشک و براکانمان لە سەرتاسەری تورکیا ئامادەی بوون. ئێمە ساڵمان لە غەززە دەست پێکرد، لەگەڵ غەززەش بەردەوام دەبین تا خوای گەورە سەرکەوتنی شکۆمەندمان پێ ببەخشێت، إن شاء الله."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای ئەمریکا لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی دەریای کاریبیدا بە کاروانێکەوە ٣ بەلەمیان لێدا و بانگەشەی ئەوەیان کرد کە مادەی هۆشبەریان پێیە؛ لەو هێرشانەدا ٣ کەس کوژران.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧١ هەزار و ٢٧١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٢٣٣ کەس.
تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکان و سەدان بەڵگەنامەی نهێنی ئاشکرایان کردووە کە ئەفسەرانی باڵای سەربازیی رژێمی ڕووخێنراوی ئەسەد بەنیازن هێرشێکی چەکداری لە سوریا بکەن و حکومەتی نوێ لە دیمەشق بکەنە ئامانج.
دوای چەند ڕۆژێک لە باران بارینی بەخوڕ لە ئەفغانستان، ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١ کەسیش بریندار بوون.