لە ئەفغانستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا
دوای چەند ڕۆژێک لە باران بارینی بەخوڕ لە ئەفغانستان، ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١ کەسیش بریندار بوون.
وتەبێژی دەزگای نیشتمانیی بەڕێوەبردنی کارەساتەکان ڕایگەیاند، لە ٣ ڕۆژی ڕابردوودا لافاوێکی خێرا بەهۆی باران و بەفرێکی زۆرەوە کە کاریگەری لەسەر چەند پارێزگایەکی ئەفغانستان گرتووە، لانیکەم ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١ کەسیش بریندار بوون.
وتەبێژی ڕێکخراوەکە، حافز محەمەد یوسف حەمەد ڕایگەیاند، کارەساتەکە پارێزگاکانی کاپیسا، پەروان، دایکوندی، ئوروزگان، قەندەهار، هەلمەند، بادغیس، فاریاب، بەدەخشان، هەرات، فەراهی گرتۆتەوە.
حەمەد هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، بارانبارین زیانێکی ماددی بەرفراوانی لێکەوتووەتەوە، هەزار و ٨٥٩ ماڵ بەتەواوی وێرانبوون یان بەشێکیان زیانیان بەرکەوتووە، هەروەها ٢٠٩ کم ڕێگاکانی گوندەکان ژێرئاوکەوتوون.
جگە لەوەش نزیکەی ١٢٠٠ سەر ئاژەڵ لەناوچوون و ١٣٩٤١ دۆنم زەوی کشتوکاڵی ژێرئاوکەوتووە یان لەناوچوون.
حەمەد ئاماژەی بەوەشکرد، تیمی فریاگوزاری و فریاگوزاری ڕەوانەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان کراون بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوان و دابەشکردنی هاوکاری بەپەلە بەردەوامە لەکاتێکدا کاری هەڵسەنگاندنی زیانەکان بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای ئەمریکا لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی دەریای کاریبیدا بە کاروانێکەوە ٣ بەلەمیان لێدا و بانگەشەی ئەوەیان کرد کە مادەی هۆشبەریان پێیە؛ لەو هێرشانەدا ٣ کەس کوژران.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧١ هەزار و ٢٧١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٢٣٣ کەس.
تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکان و سەدان بەڵگەنامەی نهێنی ئاشکرایان کردووە کە ئەفسەرانی باڵای سەربازیی رژێمی ڕووخێنراوی ئەسەد بەنیازن هێرشێکی چەکداری لە سوریا بکەن و حکومەتی نوێ لە دیمەشق بکەنە ئامانج.