ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧١ هەزار و ٢٧١ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧١ هەزار و ٢٧١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٢٣٣ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٢ کەس گواسترایەوە نەخۆشخانە کە ١یان لە ژێر باڵەخانە ڕوخاوەکاندا دەرێنرابوو و ١ کەسیش بریندار بوو.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧١ هەزار و ٢٧١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧١ هەزار و ٢٣٣ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای ئەمریکا لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی دەریای کاریبیدا بە کاروانێکەوە ٣ بەلەمیان لێدا و بانگەشەی ئەوەیان کرد کە مادەی هۆشبەریان پێیە؛ لەو هێرشانەدا ٣ کەس کوژران.
تۆمارە دەنگییە دزەپێکراوەکان و سەدان بەڵگەنامەی نهێنی ئاشکرایان کردووە کە ئەفسەرانی باڵای سەربازیی رژێمی ڕووخێنراوی ئەسەد بەنیازن هێرشێکی چەکداری لە سوریا بکەن و حکومەتی نوێ لە دیمەشق بکەنە ئامانج.
دوای چەند ڕۆژێک لە باران بارینی بەخوڕ لە ئەفغانستان، ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١ کەسیش بریندار بوون.