وەقفی یەتیمەکان لە میسڕ گۆشتی قوربانی بە سەر خانەوادەکانی غەززەیی دابەش دەکات
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان لە ئەنجامی چالاکییەکانی بۆ جەژنی قوربان لە وڵاتی میسڕ هاوکاری گۆشتی قوربانی بە سەر خانەوادەکانی غەززەیی دابەش کرد.
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بەردەوامە لە چالاکییەکانی لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات. وەقفەکە بە هەمان شێوەیەی پێش تۆفانی ئەقسا هاوکاری بە سەر گەلی غەززە دابەش دەکرد لە دوای ئۆپڕاسیۆنەکەش بەردەوام بوو لە چالاکییەکانی لە ناوچەکە.
لەگەڵ تەواوی ڕێگرییەکانی رژێمی داگیرکەر وەقفەکە هەوڵ دەدات هاوکاری بە سەر گەلی غەززە دابەش بکات و تەواوی دەرفەتەکانی جێبەجێ دەکات بۆ گەیاندنی هاوکاری بە گەلی مەزلوومی غەززە.
وەقفەکە بە وەکالەتی خێرخوازەکان لە میسڕ قوربانی سەربڕی و هەوڵ دەدات گۆشتەکە بگوازێتەوە بۆ غەززە و بە سەر گەلی مەزلوومی غەززە دابەشی بکات. بەشێک لە گۆشتەکە بە سەر ئەو غەززەیانە دابەش کرا کە بەهۆی گەماڕۆی رژێمی داگیرکەر ناتوانن بچنە غەززە و لە میسڕ نیشتەجێ بوونەتە.
وەقفەکە سوپاسگوزاری لە خێرخوازەکان کرد کە پشتیوانی لە وەقفەکە دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن هاوکاری بە سەر مەزلوومەکان دابەش بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی بوومەلەرزە بەهێزەکانی ڤەنزوێلادا لانیکەم ١٦٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩٧١ کەسیش بریندار بوون.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند کە هەماهەنگی لەگەڵ هێزی دەریایی ئێران لە ڕێگەی کەناڵی ١٦ بۆ تێپەڕین بە گەرووی هورمز ئیجبارییە و ئەو کەشتیانەی پێشێلی ئەو ڕێسایانە دەکەن سزا دەدرێن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٤١٧ کەس.
ئێران ڕایگەیاند کە ناتۆ هاوبەشی هێرشەکانی لەگەڵ ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر بووە و تیشکی خستە سەر پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان.