ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤٣ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٤١٧ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٢ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ١٥ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٤١٧ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند کە گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە هێشتا ڕووبەڕووی کارەساتێکی مرۆیی و بێپێشینەیە کە لە دەرەنجامی بەردەوامیی شەڕی کۆمەڵکوژیی رژێمی سەهیۆنی، کوشتاری ڕێکخراو، گەمارۆ و وێرانکاریی بەربڵاو، ڕۆژ بە ڕۆژ توندتر دەبێتەوە.
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئەو بانگەشانەی ڕەتکردەوە کە ئێران کاڵای ئەمریکی دەکڕێت لە بەرامبەر ئازادکردنی سەروەت و سامانە بەستووەکانیدا.
وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی "ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەت" لە ئۆکرانیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ سەربازی ئۆکرانیا کوژران.
لە ئەنجامی بوومەلەرزە بەهێزەکانی ڤەنزوێلادا لانیکەم ١٦٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩٧١ کەسیش بریندار بوون.